سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا فه‌رمانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ر توركیای ده‌كرد.
دوای ئه‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند ئاگربه‌ست له رۆژئاوای كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت، هاوكات داوای كرد واشنتۆن سزا ئابووریه‌كانی سه‌ر ئه‌نقه‌ره هه‌ڵبگرێت و دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌م داوایه‌ی توركیا رازی بوو.
وه‌ك ئاژانسی بی بی سی رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مه‌ریكا له فه‌رمانێكی نوێی دا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ر توركیای ده‌كرد.
ئه‌م سزایانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر توركیا به‌هۆی له‌شكركێشییه‌كانی توركیا بوو بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.