هاووڵاتییه‌كی كوردی رۆژئاوای كوردستان له به‌رده‌م باره‌گای كۆمیسیاری باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له جنێڤ، ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا و لەئێستادا لە نەخۆشخانەیە.
سیلڤان گیلوم جنتیڵ، گوتەبێژی پۆلیس هه‌واڵه‌كه‌ی پشتراستكرده‌وه و رایگەیاند: ئەو كەسە لە ئەڵمانیا نیشتەجێ بووە و دوای ئاگر لە خۆبەردانی بە هێلیكۆپتەر گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی زانكۆی لۆزان و خراوەتە ژێر چاودێرییەوە له ئێستادا له‌ژێر چاودێری پزیشكیدایه.
وتەبێژی پۆلیس گوتیشی: به هۆی ره‌وشی ته‌ندرووستییه‌وه، زۆر ئه‌سته‌مه پرسیار له پاڵنه‌ره‌كانی خۆسووتاندنی بكرێت، به‌ڵام ئێمه گومان ده‌كه‌ین ئه‌و به پاڵنه‌ری سیاسی خۆی سووتاندبێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كارمەندانی ئەمنی فریای كەوتوون و ئاگرەكەیان كوژاندووەتەوە و هیوای ئەوە دەخوازین چاك بێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.