وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌هاو رێژه‌ی نوێی گومرگی له‌سه‌ر چه‌ند جۆرێكی به‌رهه‌م و كۆمه‌ڵێك كه‌لوپه‌لی هاورده‌كراو، دیاریكرد و گۆڕانکاری تیاکرد. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گومرگی هه‌رێم له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم به خشته‌یه‌ك، گۆڕانكاری له جۆری ئه‌و به‌رهه‌م و خۆراك و كه‌لوپه‌لانه كردووه كه هاورده‌ی هه‌رێم ده‌كرێن، به‌شێوه‌یه‌ك چه‌ند جۆره به‌رهه‌مێك رێژه‌كه‌یان له‌سه‌ر زیاد كراوه‌و به‌شێكی دیكه‌شیان رسوماتی له‌سه‌ر كه‌مكراوه‌ته‌وه. به‌پێی رێكکه‌وتنی نێوان گومرگی هه‌ولێر و به‌غدا، پێناسه‌یه‌كی یه‌كگرتووی گومرگ له هه‌رێم و سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق جێبه‌جێده‌كرێت گۆرانكاری رسومات و گومرك هه‌ریه‌كه له بابه‌ته‌كانی هه‌نگوین و ئه‌ندۆمی و به‌ردی هاڕاو و پاشماوه‌ی رۆنی زه‌یتوون و كه‌رپووچ و چه‌ند ماده‌یه‌كی دیكه ده‌گرێـته‌وه.
حکومه‌تی هه‌رێم گۆڕانکاری له رێژه‌یی باج و رسوماتی چه‌ند مادده‌یه‌کی هاورده ده‌کات
بۆ به‌شێك كاڵا و كه‌لوپه‌له
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.