مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا رایگه‌یاند: دۆناڵد تره‌مپ به‌ته‌واوى ئاماده‌یه بژارده‌ى سه‌ربازى به‌كاربێنێ دژى توركیا ئه‌گه‌ر پێویست بكات.
مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا به كه‌ناڵى سى ئێن بى سى راگه‌یاند: "تره‌مپ به‌ته‌واوى ئاماده‌یه جووڵه‌ى سه‌ربازى به‌كاربێنێ دژى توركیا ئه‌گه‌ر پێویست بكات، هه‌روه‌ها گوتى ئێمه ئاشتیمان پێ باشتره له جه‌نگ، به‌ڵام له كاتێك ئه‌گه‌ر پێوستى به كارى سه‌ربازى بوو ده‌بێت ئه‌وه بزانین كه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا به‌ته‌واوى ئاماده‌یه جووڵه‌ى سه‌ربازى به‌كاربێنێت دژى توركیا".
پۆمپیۆ ره‌تیشیكرده‌وه ئه‌و هێله سووره ئاشكرابكات كه له‌وانه‌یه كارى سه‌ربازى هانبدات دژى ئه‌نقه‌ره و هه‌روه‌ها گوتیشى ئه‌و نایه‌وێت پێش بڕیارى سه‌رۆك بكه‌وێ داخوا بژارده‌ى سه‌ربازى به‌كارده‌هێنێ دژى توركیا یاخوود نا.
هاوكات پۆمپیۆ ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا واشنتۆن به دڵنیایيه‌وه یه‌كه‌مجار هێزى ئابوورى و دبلۆماسى به‌كاردێنێ به‌ر له په‌نابردن بۆ كارى سه‌ربازى.
رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو 17ى تشرینى یه‌كه‌مى 2019، مایك پێنس جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مریكا رایگه‌یاند: توركیا رازى بووه به راگه‌یاندنى ئاگربه‌ست بۆ ماوه‌ى پینج رۆژ و هه‌سه‌ده و یه‌په‌گه 32 كیلۆمه‌تر له رۆژئاواى كوردستان ده‌كشێنه‌وه، به‌ڵام هه‌سه‌ده رایگه‌یاندووه كه توركیا پابه‌ندى ئاگربه‌ست نه‌بووه و به‌رده‌وامه له هێرش و تۆپباران و بۆردوومان بۆ سه‌ر رۆژئاواى كوردستان.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.