Erbil 6°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 07:40

به‌غدا ده‌روازه‌کانی به‌ڕووی بارهه‌ڵگرانی کورد داخستووه‌

به‌هۆی زیاره‌تكارانی شیعه‌یه‌ بۆ چله‌ی ماته‌مینی ئیمام حوسێن
ده‌روازه‌ی عێڕاق
کوردستان TV
#8
100%

به‌هۆی داخستنی رێگای به‌غدا به‌ڕووی ئۆتۆمبێله‌ بارهه‌ڵگره‌كاندا، سه‌دان شۆفێری كورد بێكار بوونه‌، هۆكاری داخستنی رێیه‌كه‌ش بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ تا زیاره‌تكاران به‌ ئاسانی رێوڕه‌سمی چله‌ی حوسێنی ئیمامی شیعه‌كان به‌ڕێوه‌ ببه‌ن. سابیر عوسمان سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای كرێكاران و پیشه‌وه‌ران به‌ كوردستان تیڤی راگه‌یاند، به‌هۆی داخستنی رێگه‌وبانه‌كان له‌ ده‌روازه‌كانی به‌غدا به‌ڕووی ئۆتۆمبێله‌ بارهه‌ڵگره‌كاندا، نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌كه‌ سه‌دان شۆفێری بارهه‌ڵگر كه‌ كاریان گواستنه‌وه‌ی شمه‌كه‌ له‌ مه‌رزه‌كانه‌وه‌ بۆ به‌غدا و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق، بێكار بوونه‌. ڕاشیگه‌یاند: ئه‌مه‌ جاری یه‌كه‌م نییه‌ هه‌موو ساڵێك ئه‌و دیارده‌یه‌ دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌ كه‌ شوفێران به‌ ناچاری ده‌بێت به‌ ڕێگایه‌كی دیكه‌ كه‌ له‌ خانه‌قینه‌وه‌ ده‌رده‌چێت باره‌كانیان بگوازنه‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ش هه‌م تێچووی زیاتره‌ و هه‌م مه‌ترسی هه‌یه‌.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.