Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 03:24

ڕۆمانی"به‌ردی سێبوری"بڵاوکرایه‌وه‌

باس له‌ جه‌نگی جیهانی دووه‌م
کوردستان TV
100%

خانمه‌ شاعیر سارای پایز یه‌كێك له‌و ئافره‌تانه‌ی ده‌مێكه‌ هاتۆته‌ مه‌یدانی ئه‌ده‌ب و ده‌ستی به‌نوسینی شیعركردوه‌، ئه‌م ساڵ له‌ هه‌ستا به‌چاپ گه‌یاندنی ڕۆمانی به‌ردی سێبوری كه‌ نوێترین ڕۆمانه‌یه‌تی ئێستا له‌ ده‌زگای رۆشنبیری جه‌مال عیرفان ده‌ست ده‌كه‌وێت.

 سارای پایز له‌ باره‌ی نوێترین ڕۆمانه‌كه‌ی به‌زاری كرمانجی راگه‌یاند"هه‌موومان پێویستمان به‌خاڵی كردنه‌وه‌ی ناخی خۆمانه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ست و په‌نجه‌یان له‌گه‌ڵ هونه‌ردا نه‌رمكردووه‌، ئاسانتر ئه‌توانن له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ په‌یامه‌كانی خۆیان بگه‌یه‌نن، لێره‌شدا جه‌نگ ئه‌و ئه‌نتا گونسته‌یه‌ كه‌ هۆكاری سه‌ره‌كیه‌ بۆ لێككردنی عاشقه‌كان له‌ مه‌عشقه‌كان، به‌درێژایی ژیان به‌و جۆره‌بووه‌، له‌ ڕۆمانی به‌ردی سێبوری باس له‌ جه‌نگی جیهانی دووه‌م ده‌كات كه‌ یه‌كه‌م كاره‌كه‌ر ده‌كاته‌ قوربانی دواتر جه‌نگی جیهانی ئێران و عێراق، دوو عاشقی تر له‌یه‌ك ده‌كات، كۆتا جاری له‌ جه‌نگی بێده‌نگ و سه‌رده‌می له‌ناكاو دیار نه‌مان و كوشتنی له‌ناكاودا دوو عاشقی تر لێك ده‌كات، به‌ڵام ژیان به‌رده‌وامه‌ به‌ هاوشانی جه‌نگ ده‌ڕوات.

سارا ئه‌وه‌شی گووت" به‌ردی سێبوری له‌ 120 لاپه‌ڕه‌ پێكهاتوه‌ كاره‌كته‌ره‌كانی ناو ئه‌م ڕۆمانه‌ش هه‌ریه‌كه‌و له‌ڕێگه‌ی هونه‌ره‌كه‌ی خۆیه‌وه‌و به‌جۆرێك باس له‌ ئازاری له‌ده‌ستدانی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ده‌كات.

سه‌رچاوه‌/ زاری كرمانجی

كوردستان تیڤی/ كامران

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.