رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا ناوەڕۆكی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا ئاشكرا دەكات و رایدەگەیەنێت، سەرەڕای باسكردن لە دروستكردنی ناوچەی ئارام، سوپاسی ترەمپی كردووە، سەبارەت ھەنگاوە ھاوبەشەكانیان.
ئەردۆغان لە هەژمارى تایبەتی خۆى لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا، نووسیوویەتی ، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەماندا لەگەڵ سەرۆكى ئەمەریكا، دۆناڵد ترەمپ، وێڕای باسكردنى بابەتە دووقۆڵییەكان، تاوتوێى پرسى دروستكردنى ناوچەى ئارام لە رۆژهەڵاتى فورات-مان كرد. سوپاسگوزارى خۆمم پێڕاگەیاند سەبارەت بە هەنگاوە هاوبەشەكانمان بۆ پتەوكردنى پەیوەندى نێوان ئەمەریكا و توركیا كە پشت ئەستورە بە بناغەیەكى پتەو و رەگدار.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.