Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 02:35

ئه‌مه‌ریکا: هێزه‌کانمان به‌شداری له‌ دروستکردنی ناوچه‌ی ئارام له‌سوریا ناکه‌ن

ئه‌مه‌ریكا: ده‌بێت توركیا سه‌لامه‌تی هاووڵاتیانی سڤیل له‌ ناوچه‌ی ئارام بپارێزێت
کوردستان TV
100%

وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌شداری له‌ دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام ناكه‌ن. 

ماریك ئیسپه‌ر وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا راشیگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وامه‌ له‌ كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی خۆی له‌ باكوری سووریا و به‌شداری دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام ناكه‌ن به‌ڵام له‌باره‌ی دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام له‌گه‌ڵ توركیا و هه‌سه‌ده‌ له‌سه‌ر هێڵن. 

ئیسپه‌ر له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ هاوتا توركییه‌كه‌ی خولوسی ئاكار راشیگه‌یاند ده‌بێت ئه‌نقه‌ره‌ پابه‌ندی رێككه‌وتن بێ له‌گه‌ڵ سووریا و هه‌روه‌ها سه‌لامه‌تی هاووڵاتیانی سڤیل له‌ ناوچه‌ی ئارام بپارێزێت.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.