سه‌رباری راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست به‌ڵام سوپای توركیا سه‌رێ كانیێ و سنووری عه‌فرینی له رۆژئاوای كوردستان تۆپباران كرد .
دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو مایك پێنس جێگری سه‌رۆك كۆماری ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی توركیای كرد و له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كۆبوویه‌وه، رێككه‌وتنێكی 12 خاڵیان به‌یه‌كه‌وه واژۆكرد كه یه‌كێك له خاڵه سه‌ره‌كییه‌كانی بریتی بوو له راگرتنی هێرش و تۆپبارانكردنی سه‌ر خه‌ڵكی سڤیلی شار و شارۆچكه‌كانی رۆژئاوای كوردستان.
ئه‌مه‌و چه‌ند كاتژمێرێك دوای رێككه‌وتنه‌كه، شه‌وی رابردوو توركیا بێ گوێدانه رێككه‌وتنه‌كه شاری سه‌رێكانی و سنووری عه‌فرینی تۆپباران كرده‌وه.
ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ناو شاری سه‌رێكانیێ و نه‌خۆشخانه‌ی شاره‌كه‌یان تۆپباران كردووه و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكی سڤیل بوونه‌ته قوربانی.
هه‌روه‌ها سه‌نته‌ری شاره‌كه‌یان به خه‌ستی تۆپباران كردووه تۆپبارانكردنه‌كه ئێستاش به‌رده‌وامه و دووكه‌ڵێكی زۆر به‌سه‌ر شاره‌كه‌وه ده‌بیندرێـت.
رۆیته‌رز ئاشكراشی كرد كه توركیا له سنووری عه‌فرینیش ده‌ستی به بۆردومان كردووه‌ته‌وه، به دیاریكراوی گوندی شوراغه‌ی له سنووری شه‌رای سه‌ر به عةفرین كراونه‌ته ئامانجی ئه‌و تۆپبارانه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.