وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مه‌ریكا راگه‌یاند كه دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته سزاى سێ وه‌زیرى توركیاى داوه به‌مه‌به‌ستى گوشتار خستنه‌سه‌ر ئه‌نقه‌ره بۆ كۆتایی هێنان به‌و هێرشه سه‌ربازییه‌ى كردوویه‌تیه سه‌ر رۆژئاواى كوردستان. وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریكا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكردووه كه سزاكانى تره‌مپ له‌دژى توركیا وه‌زیرانى وزه، به‌رگرى ، ناوخۆى توركیا ده‌گرێته‌وه و هه‌موو جۆره مامه‌ڵه كردنێكى نێوده‌وڵه‌تییان به دۆلارى ئه‌مریكى لێ قه‌ده‌غه‌كراوه‌و هه‌ر بڕهپارهیهكیشیان له بانكه‌كانى ئه‌مریكا هه‌بێت بلۆك ده‌كرێت.ئه‌و سزایانه له‌پاش ئه‌وه هات كه شه‌وى رابردوو ترامپ رایگه‌یاند وه‌زاره‌تى بازرگانى وڵاته‌كه‌ى دانوستانه‌كانى له‌گه‌ڵ هاوتا توركیهكهیدا راده‌گرێت و سه‌رگه‌رمى ده‌ركردنى زنجیره‌یه‌ك بڕیاره بۆ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر چه‌ند به‌رپرسێكى توركیادا كه رۆڵیان له هێرشی سوپاى توركیا هه‌بووه بۆ سه‌ر رۆژئاواى كوردستان.
ئه‌مه‌ریکا سێ وه‌زیری تورکی سزادا
سزاكه به‌هۆی هێرشه‌كانی سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستانه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.