دوای ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی توركیا بۆ سه‌ر كوردستانی سوریا، ئاواره‌بوونی به كۆمه‌ڵی كوردان له شارۆچكه‌ی كرێ سپی ده‌ستیپێكرد.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ڕایانگه‌یاند كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا پێگه‌كانی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیان له گوندی مشرافه‌و خه‌ربه‌ت به‌نات و ئه‌سه‌دییه‌و بیر نووح له ڕۆژهه‌ڵاتی سه‌ری كانی له‌گه‌ڵ گونده‌واره‌كانی ده‌وروبه‌ری ئه‌و شارۆچكه‌یه بۆردومان كرد.
هه‌واڵه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا پێنج هێرشی ئاسمانییان كردووه‌ته سه‌ر شارۆچكه‌ی سه‌ری كانی و زۆرتر ژێرخانی ئابووری شارۆچكه‌كه‌یان كردووه‌ته ئامانج.
له‌م كاتانه‌یشدا خه‌ڵكێكی زۆری دانیشتووی شارۆچكه‌ی سه‌ری كانی ده‌ستیان به جێهێشتنی ماڵ و حاڵی خۆیان كرد‌و شه‌پۆلێكی ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌ری ده‌ستی پێ كرد.
جێی باسه ئه‌ردۆغان ناوی له هێرشه‌كه‌ی بۆ سه‌ر باكووری سووریا و رۆژهه‌ڵاتی فورات ناوه "كانى ئاشتى".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.