شه‌ربه‌تی ترس سێیه‌م ڕۆمان و نوێترین رۆمانی نووسه‌ر و چیرۆكنووس ئارام كاكه‌ی فه‌لاح-ـه و له دوتوێی 140 لاپه‌ڕه‌دا ناوه‌ندی ڕۆشنبیریی ڕه‌هه‌ند چاپ و بڵاویكردووه‌ته‌وه.
ئه‌م ڕۆمانه چیرۆكی ئه‌و برین و ئازارانه ده‌گێڕێته‌وه كه ژنان و كچانی كورد به درێژایی مێژوو له‌ناو ڕۆحیاندا هه‌ڵیان گرتووه و هیچ كه‌سێ گوێی لێ نییه و نایبینێت، له ڕێی چیرۆكی ئه‌م ڕۆمانه‌وه ئه‌و مافه ساده‌یه بۆ ژنان و كچان ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه كه هیچ كه‌سێك نا، به‌ڵكو ته‌نها خۆیان خاوه‌نی له‌شی خۆیانن. نووسه‌ر سه‌باره‌ت به رۆمانه‌كه ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو كه كچان و ژنانی كورد به درێژایی مێژوو درۆیان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێ، له جیاتی ئه‌وه‌ی باسی مافه‌كانیان بكه‌ن، دێن و باسی له‌ش و لار و زوڵفی خاویان ده‌كرێ.
ئه‌م ڕۆمانه باسی جوانی ژنان و كچانه له لایه‌كی تره‌وه وه‌ك مرۆڤێكی به‌هێز و به ئیراده. هاوكات چیرۆكی باوكایه‌تیی و هاوڕێیه‌تیی، نیشتیمان و غوربهتیشی له خۆگرتووه.
نووسه‌ر و چیرۆكنووس ئارام كاكه‌ی فه‌لاح، خاوه‌نی زیاتر له ده كتێبی چاپكراوه له چیرۆك و رۆمان و نزیكه‌ی سی ساڵه له وڵاتی سوید نیشته‌جییه.
سه‌رچاوه/ هه‌ولێر
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.