هه‌ڵۆ جه‌باری په‌یامنێری كوردستان تیڤى رایگه‌یاند ، هێزه‌كانى پۆلیسى فیدڕاڵی عێراق له‌سنوری شاره‌دێی پردێ سه‌رجه‌م رێگاكانى داخست
هه‌ڵۆ جه‌باری پۆلیسى فیدڕاڵی عێراق ته‌نها شه‌قامی گشتى نێوان كه‌ركوك - هه‌ولێری هێشته‌وه‌ته‌وه
په‌یامنێری كوردستان تیڤى وتیشى هێزه‌كانى پۆلیسى فیدڕاڵی عێراق سه‌نگه‌ره‌كانى به‌رامبه‌ر به‌هێزی پێشمه‌رگه‌ى كوردستان به‌رزكردووه‌ته‌وه
راشیگه‌یاند ، نووسراوی نهێنى له‌به‌غداوه بۆ هێزه‌كه نێردراوه له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى كه‌ركوك كه‌ده‌نگۆی ئه‌وه له‌لایان بڵاو بووه‌ته‌وه كه‌هێزی پێشمه‌رگه‌ى كوردستان ده‌چێته شاری كه‌ركوك
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.