خانمه شێوه‌كار "ڕۆزه ڕواندزی" هه‌ر چه‌نده وه‌ك كه‌سێكی ئه‌كادیمی له بواره‌كه نه‌یخوێندووه، به‌ڵام كه‌سێكی ده‌ست ڕه‌نگین وبه توانایه له بواری هونه‌ری شێوه‌كاری دا. ئه‌و له چاوپێكه‌وتنێكی بۆ " كوردستان تیڤی " باس له كاره هونه‌رییه‌كانی ده‌كات و ده‌ڵێت " من له ڕێگه‌ی هونه‌ری نیگاركێشانه‌وه كار بۆ ئاسووده‌یی ڕۆحی كه‌سه‌كان ده‌كه‌م.
* خۆت بۆ خوێنه‌ران بناسێنه؟
من "كنێر حوسێن عوسمان" ناسراوم به ڕۆزه ڕواندزی ، خه‌ڵكی ڕواندزم و دانیشتووی شاری هه‌ولێرم، هه‌روه‌ها ده‌رچووی به‌شی كارگێڕی كارم له زانكۆی نۆلیج.
* كورته‌یه‌ك له ژیانی هونه‌ریت باس بكه، هه‌روه‌ها بزانین چۆن تێكه‌ڵ به جیهانی هونه‌ر بوویت؟
من له ساڵی 2017 تێكه‌ڵ به ژیانی هونه‌ری بووم، ئه‌ویش به‌هۆی سه‌ختی ژیان و نه‌هامه‌تییه‌وه ده‌ستم بۆ هونه‌ر برد، بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێگه‌ی نیگاركێشانه‌وه ئازاره‌كانیان له بیر ببه‌مه‌وه و ئاسووده‌ییان پێ ببه‌خشم.
هونه‌ر له‌لای تۆ چ مانایه‌ك ده‌به‌خشێت؟
به شێوه‌یه‌كی گشتی هونه‌ر لای من مانای ئاسووده‌یی به ڕۆح ده‌به‌خشێت، واته من به گوێگرتن له كه‌سه‌كان و ئازاره‌كانیان نیگار و تابلۆ ده‌كێشم بۆ ئه‌وه‌ی ئاسووده بن و پێی دڵخۆش بن.
* زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندان شێوازێكی تایبه‌ت به كاركردنی خۆیان هه‌یه، شێوازی كاركردنی ڕۆزهخان چۆنه؟
شێوازی كاركردنی هونه‌ریم ڕێگه‌ی ئازاده، ئه‌ویش بێ پابه‌ندبوون به هیچ ڕێگه و هیچ ئه‌كادیمیایه‌كی هونه‌ری، چونكه من له ڕێگه‌ی زانكۆوه "هونه‌رم" نه‌خوێندووه، به‌ڵكو له خۆمه‌وه، واته به‌هۆی حه‌ز و خولیاوه فێری هونه‌ری شێوه‌كاری بووم، بۆیه ڕێگه‌ی تایبه‌ت به‌خۆم به‌كار دێنم، ئه‌و ڕێگه‌یه‌ش پێی ده‌وترێ ڕێگه‌ی ئازاد.
*
هونه‌ری تابلۆ له كوردستان له چ ئاستێكدایه؟
هونه‌ری شێوه‌كاری له ئاستێكی نزم دایه، چونكه خه‌ڵكه‌كه ئه‌وه‌نده گرنگی به تابلۆی ده‌ست ناده‌ن، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی من ده‌یبینم گرنگی زیاتر به تابلۆ بازرگانییه‌كان ده‌ده‌ن.
* ئایا مه‌رجه هه‌موو تابلۆیه‌ك پڕ نهێنی و شاراوه بێت؟ واته بۆ بینه‌ران پێویستی به شیكردنه‌وه بێت؟
مه‌رج نیه، چونكه زۆر جار بینه‌ران به تابلۆی زۆر ساده دڵخۆش ده‌بن، ئه‌وه‌ی گرنگه تابلۆكان كه ده‌یكێشیت خه‌نده و دڵخۆشی بدات به بینه‌ر.
* هونه‌رمه‌ندی گه‌وره پیكاسۆ ده‌ڵێت: نیگاركردن ڕێگایه‌كی دیكه‌یه بۆ نووسینه‌وه‌ی یادگاره‌كان تا چه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌ی؟
به‌ڵێ ڕاسته، من سه‌ره‌تا شته‌كانم ده‌نووسی وه‌ك یادگاری و ئه‌و ڕۆژه خۆشانه‌ی ژیانم، به‌ڵام ئێستا جوانی و خۆشی و ته‌نانه‌ت زۆر جار ژیان و ئازاری كه‌سه‌كان به تابلۆ ده‌رده‌بڕم، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات زۆر جار له‌گه‌ڵ تابلۆكانم بدوێم.
* له نێوان به‌هره و ئه‌زموون، هونه‌رمه‌ند ڕۆزهخان خۆی له كوێ ده‌بینێته‌وه؟
له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو كاركردن و ئه‌زموونه‌ی ژیانم كه هه‌مه، هه‌روه‌ها نیگاركێشانم، به‌ڵام هه‌ست ده‌كه‌م خۆم له‌وه ده‌بینمه‌وه كه ڕۆژێك دێ وه‌ك كچێكی بازرگان له هاوكاری خه‌ڵكه‌وه ده‌بینمه‌وه.
* ماوه‌یه‌كه سه‌رقاڵی كاری هونه‌ری تابلۆیت، ده‌كرێت ئاماژه به‌و بیرۆكه‌یه بكه‌یت، كه چۆن وه‌رتگرتووه؟
من زۆربه‌ی بیرۆكه‌كانم له سه‌ختی "ژیان"ـه‌وه وه‌رگرتووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر جار ژیان ناچاری كردووم ده‌ست بۆ فلچه ببه‌م تاكو به نیگاری ئازاری سه‌ختی ژیان و نه‌هامه‌تی و هه‌ژاری له بیر خۆم ببه‌مه‌وه، بۆیه هه‌ست ده‌كه‌م سه‌ختی ژیان بیرۆكه‌یه‌كی پێ داوم.
هه‌ڤپه‌یڤین: ڕێبه‌ر عه‌بدوللا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.