عه‌لی به‌یاتی ، ئه‌ندامی كۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ له عێراق به میدیای عێراقی راگه‌یاندووه: له ئه‌نجامی پێكهه‌ڵپژانی خۆپیشانده‌ران له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان له به‌غدا و شاره‌كانی دیكه‌ی باشووری عێراق سێ كه‌س كوژران و 42 كارمه‌ندی هێزه ئه‌منییه‌كان و 166 هاووڵاتی برینداربوون، هه‌روه‌ها ژماره‌ی ده‌ستگیركراوانیش گه‌یشتۆته 55 خۆپیشانده‌ر.
![444](/sites/default/files/inline-images/bagda7777.jpeg)
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان وه‌رگیراوه، هێزه ئه‌منییه‌كان گولـله‌ی راسته‌قینه‌یان به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران، به‌كارهێناوه.
شه‌وی رابردوو ژماره‌یه‌ك له خۆپیشانده‌ران له ناوچه‌ی سه‌وز كه داموده‌زگا حكوومییه‌كان له‌خۆده‌گرێت نزیكبوونه‌وه. لێره‌دا پێكهه‌ڵپژان له نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كاندا روویدا.
هێزه عێراقییه‌كان دواتر ته‌قه‌یان له‌و خۆپیشانده‌رانه كرد كه له كۆڵان و سه‌ر پرده‌كاندا گردبووبوونه‌وه. ئه‌وه‌یش بینراوه كه ژماره‌یه‌ك له خۆپیشانده‌ران به‌رد و بتڵی ئاویان گرتووه‌ته هێزه ئه‌منییه‌كان.
شایانی باسه به گوێری میدیای عێراق خۆپیشاندانه‌كان ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ش به‌رده‌وامیان هه‌یه چه‌ندین رێگای سه‌ره‌كی به‌غدای پایته‌خت داخراون و له‌هه‌ندێك پارێزگاری باشووریش خۆپیشاندان به‌رده‌وامه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.