Erbil 10°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 14:03

یۆنان 10 هه‌زار کۆچبه‌ر ره‌وانه‌ی تورکیا ده‌کاته‌وه‌

تا ساڵی 2020
کوردستان TV
100%

حكومه‌تی یۆنان بڕیاری دا هه‌تا ساڵی 2020 نزیكه‌ی 10 هه‌زار كۆچبه‌ری نایاسایی ڕه‌وانه‌ی توركیا بكاته‌وه‌، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ئاگر له‌ نێو كه‌مپـێكی كۆچبه‌ران كه‌وته‌وه‌ و بووه‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدانی ژنێك و برینداربوونی 17 كه‌سی دیكه‌.

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی یۆنان دوێنێ دووشه‌ممه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ كریاكۆس میتسۆتاكیس سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌نجام دا.

پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ ڕاگه‌یاندنێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا نووسیویه‌تی حكومه‌تی سه‌رۆك وه‌زیری پـێشوو له‌ ماوه‌ی 4 ساڵ و نیو 1805 كۆچبه‌ری گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌ ، به‌ڵام حكومه‌تی نوێ هه‌تا ساڵی 2020 نزیكه‌ی 10 هه‌زار كۆچبه‌ر ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌.

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ئاگرێك كه‌وته‌وه‌ له‌ كه‌مپی مۆریای كۆچبه‌ران له‌ دورگه‌ی لیسبۆس و به‌پـێی شاهیدحاڵه‌كان دوای نزیكه‌ی 20 خوله‌ك كارمه‌ندانی ئاگركوژێنه‌وه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنه‌كه‌، بۆیه‌ ئاگره‌كه‌ ته‌شه‌نه‌ی كردووه‌. كۆچبه‌رانی كه‌مپه‌كه‌ش ناڕه‌زایـیان ده‌ربڕیوه‌ و گرژی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌/ ده‌نگی ئه‌مریكا

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.