Erbil -1°C ھەینی 29 تشرینی دووەم 07:33

ئاژانسی وزەی ئەتۆم: ئێران دەستی بەپیتاندنی زیاتری یۆرانیۆم کردوە

ترەمپ ئێرانی بانگێشت کرد بۆ دانوستان و ئێرانیش رەتيکردەوە
کوردستان TV
100%

ئاژانسی وزەی ئەتۆمی جیهانی رایگەیاند" کۆماری ئیسلامی ئێران دەستی  بەپیتاندنی زیاتری یۆرانیۆم بەئامێری پێشکەوتوو کردوە، ئەوەش هەنگاوێکه‌ بۆ زیاتر پێشێلکردنی رێکكەوتنى ئەتۆمیی .

لەکۆبونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکاندا کە لەویلایەتی نیۆرکی ئەمریکا بەڕێوەچوو، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا ئێرانی بانگێشت کرد بۆ دانوستان و رێکكەوتن و ئێرانیش داواکەی ئەمریکای رەتکردەوە و رایگەیاند، تا ئەمریکا سزاکانی سەریان هەڵنەگرێت ناتوانن دانوستان لەگەڵ ئەو وڵاتەدا بکەن.

حەسەن رۆحانی سەرۆکی ئێران لەوتارەکەیدا کە لەکۆبونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکاندا لەنیویۆرک پێشکەشیکرد ، سەرکردەکانی جیهانی ئاگەدارکردەوە، ناوچەی کەنداو لەلێواری داڕوخاندایە، یەک هەڵەی بچوک ئاگرێکی گەورەدەکاتەوە.

دەربارەی دەستێوەردانی وڵاتانی رۆژئاوا لەکاروباری ناوخۆی ئێراندا روحانی وتی " هیچ لێنوردنمان لەدەستێوەردانی وڵاتانی بیانیدا نابێت، بەتوندی سور دەبین لەسەر وەڵامدانەوەی هەر دەستدرێژیکەرێک بیەوێت ئاسایش و ئاشتی خاکەکەمان بشێوێنێت.


 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.