Erbil 31°C دووشەممە 03 ئاب 11:35

CNN: فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا بەدوای ڕێگەی نائاساییدا دەگەڕێت بۆ سزادانی ئێران

100%

تۆڕی هەواڵی CNN بڵاویکردەوە، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا داوای لە کۆمەڵێک شرۆڤەکاری سەربازی کردووە بیرۆکەی داهێنەرانە و نائاسایی پێشکەش بکەن بە مەبەستی فشارخستنە سەر ئێران و سزادانی ئەو وڵاتە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، کە پاڵپشتی بە زانیاریی 2 سەرچاوەی ئاگادار بەستووە، ئەفسەرێکی باڵا لە بەشی هەواڵگری سێنتکۆم ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە ئەم داواکارییەی ئاراستەی گروپێکی فراوان لە شرۆڤەکاران کردووە.

ئەم هەنگاوەی سێنتکۆم بە شێوازێکی نائاسایی بۆ کۆکردنەوەی بیرۆکە و پێشنیازەکان وەسف کراوە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی ئەو بژاردە سنووردار و ناخۆشانەیە کە لەبەردەم دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکادان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ تاران.

لەلایەکی ترەوە، کاپتن تیمۆسی هاکینز، وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ڕایگەیاند، فەرماندەییەکەیان مێژوویەکی لە کارکردنی داهێنەرانەدا هەیە. ئاماژەی بەوەش کرد، ئەدمیراڵ کوپەر بەردەوام هانی ئەندامانی تیمەکەی دەدات لە هەموو پلە و پۆستە جیاوازەکان بۆ ئەوەی بیرۆکەکانیان بخەنە ڕوو، بە ئامانجی گەیشتن بە بەرزترین ئاستی ئەدای سەربازی.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.