یه‌كه‌م فه‌رهه‌نگی پۆڵه‌ندی-كوردی بۆ جاری دووه‌م له‌چاپدرایه‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره له وڵاتی پۆڵه‌ندا و له چاپخانه‌ی ئادام مارشالێك، كه به پله‌ی یه‌كه‌م دێت له نێو چاپخانه زانستییه‌كانی وڵاتی پۆڵه‌ندا به‌چاپ گه‌یه‌ندرا و كه‌وته به‌ر دیدی خوێنه‌رانه‌وه.
ڕێباز جه‌لال ئه‌حمه‌د نانه‌كه‌لی كه دانه‌ری ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌یه، ماوه‌ی 8 ساڵ زیاتر كاری له‌سه‌ر كردووه بۆ بره‌و پێدانی و ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی، له لێدوانێكی بۆ رۆژنامه‌ی خه‌بات له‌باره‌ی ئه‌م فه‌رهه‌نگه‌وه گوتی: فه‌رهه‌نگه‌كه له 830 لاپه‌ره پێك دێت و زیاتر له 30 هه‌زار وشه له‌خۆ ده‌گرێت، ئه‌وه به یه‌كه‌م كاری له‌و جۆره داده‌نرێت له مێژووی هاریكاری زانستی هه‌ردوو گه‌لی پۆڵه‌ندا و كورد
ڕێباز كه ئێستا له وڵاتی پۆڵه‌ندا نیشته‌جییه، ده‌یه‌وێ له ڕێگه‌ی ئه‌و كاره خزمه‌تێك پێشكه‌شی گه‌لی كورد بكات و مۆركێك به‌جێ بهێڵێ له‌سه‌ر زانستی كوردستان.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه پڕۆفیسۆر ڤۆیچێخ ئۆژگا له زانكۆی وارشۆ بۆ زانسته‌كانی ژیان له‌باره‌ی ئه‌و فه‌رهه‌نگه ده‌ڵێ: ئاماده‌كردنی ئه‌و فه‌رهه‌نگه له نوسینی چه‌ندین نامه‌ی دكتۆرا گرنگتره، ئه‌و فه‌رهه‌نگه به‌رده‌وام هه‌موو لایه‌ك سودی لێ ده‌بینێت بۆ هه‌میشه ده‌توانرێت ببێته سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ فێربوونی ئه‌و دوو زمانه.
سه‌رچاوه/ خه‌بات
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.