سه‌حه‌ر دلیجانی نووسه‌ری ڕۆمانی "منداڵی داری جاكاراندا" ده‌ڵێت نووسین بۆ ئه‌و ده‌رمان بوو و پاش چاپی كتێبه‌كه‌ی تێگه‌یشت كه ئه‌مه ته‌نیا چیرۆكی خی نه‌بوو. ئه‌و ئێستا خه‌ریكی نووسینی دووه‌م كتێبیه‌تی كه له‌سه‌ر كۆچبه‌ران و ڕاستگهراكانه له ئه‌وروپا و ئه‌مریكا.
ـ تۆ له زیندان له‌دایك بووی و دایك و باوكت هه‌ردووكیان زیندانی سیاسی بوون. چ جیاوازییه‌ك له نێوان خۆت و ئه‌وانی دیكه هه‌یه كه له زۆرینه‌ی ڕه‌هان و به‌لانی كه‌مه‌وه له زیندان له‌دایك نه‌بوونه. خۆت چه‌نده هه‌ست به‌و جیاوازییه ده‌كه‌یت؟
سه‌حه‌ر: پرسیارێكی سه‌رنجڕاكێشه. كاتێك كه بیر له چیرۆكی له‌دایكبوونی خۆم ده‌كه‌مه‌وه، پرسه‌كه زیاتر ڕه‌هه‌ندی سیاسی هه‌یه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به منه‌وه نییه. من كارێم نه‌كردووه، به‌ڵام لهدایكبوونهكهم ڕه‌هه‌ندێكی سیاسی به خۆیه‌وه ده‌گرێت و په‌یوه‌سته به یه‌كێك له خراپترین ساڵه‌كانی مێژووی هاوچه‌رخی ئێران. به دڵنیاییه‌وه ئه‌مه جیاوازییه‌كه دروست ده‌كات. ئه‌و ساڵانه، قورس و ناخۆش بوون. دایكم زۆر ده‌ترسا. نازانم ئه‌مه چه‌نده كاریگه‌ری له‌سه‌ر من هه‌بووه. له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كم كه ئه‌ویش هه‌مان كات له زیندان له‌دایك بوو، زۆر له‌باره‌ی ئه‌م جۆره كاریگه‌رییانه‌وه قسه ده‌كه‌ین.
ـ چ كاریگه‌رییه‌ك؟
سه‌حه‌ر: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه دایك و باوكم له ته‌نیشتمه‌وه نه‌بوون، له باوه‌شی گه‌رمی بنه‌ماڵه گه‌وره بووم. دوو ساڵه بووم كه دایكم ئازاد بوو و چوار ساڵه‌ش بووم كه باوكمم بینی. پووورهكانم، باپیر و داپیرم هێنده دلۆڤان بوون كه ته‌نانه‌ت زۆریشیان دا به ده‌ممه‌وه. له بواری میهره‌بانی و خۆشه‌ویشتی كه‌میان بۆم نه‌كرد. هه‌ڵبه‌ت موحیبه‌ت و گهرموگۆڕییهكی زۆر بوو، به‌ڵام به ترسێكی گه‌وره‌شه‌وه گه‌وره بووین.
ـ هه‌رچۆنێك بێت، نه‌وه‌ی شه‌سته‌كانی ئێران (هه‌شتاكانی زایینی) هه‌میشه گله‌یی ده‌كه‌ن كه منداڵییان به ده‌نگ و زرینگانه‌وه‌ی هۆشیاركهرهوهكانی مه‌ترسی، درووشمه‌كانی شه‌ڕ و ئایدۆلۆژیا خراپ بووه. ئێوه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا دایك و باوكت هه‌ردووكیان زیندانی بوون. بۆ نمونه پێیان نه‌وتبووی كه ئاگاداری ئه‌وه بیت له‌م باره‌وه له‌گه‌ڵ كه‌س قسه نه‌كه‌یت؟
سه‌حه‌ر: ڕاسته، ئێمه ترسی زیاترمان له چاو خه‌ڵكی دیكه هه‌بوو. ده‌مانزانی كه نابێت بڵه‌ین دایك و باوكمان له كوێن. من ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستترین هاوڕێكانم له قوتابخانه له‌و باره‌وه قسه‌م نه‌ده‌كرد. دونیای ده‌ره‌وه، دونیایه‌كی مه‌ترسیدار بوو، به‌ڵام مه منداڵ بیت، زۆر تێناگه‌یت و ناتوانی ده‌وروبه‌ری خۆت شڕۆڤه بكه‌یت. كۆمه‌ڵه ترسێكیش خۆم لای خۆم دروستم كردبوون. ده‌ترسام ئه‌م نهێنییه له زارمه‌وه ئاشكرا بێت و بڵێم دایك و باوكم هه‌ردووكیان چه‌پن و زیندانی بوونه و سبه‌ی دووباره بیانگرنه‌وه.
من وه‌ك منداڵێك بیرم له‌م شتانه ده‌كرده‌وه و هه‌ستم به به‌رپرسیاریه‌تی ده‌كرد تا پارێزگاری له دایك و باوكم بكه‌م. ئه‌و كاته‌م بیر دێت كه مامم له‌سێداره درا. مامم كه مێردی پووریشم بوو. ماتهمگێڕییهكهیم بیره. كاتێك هه‌واڵه‌كه‌یان دایه كوڕه مامه‌كه‌م، هیچ كات ئه‌و چركهساتهم بیر ناچێته‌وه. ئه‌و هاوته‌مه‌نی من بوو و ئێمه پێكه‌وه له زیندان له‌دایك بووین. بیرمه كه هه‌واڵی مه‌رگی باوكیان دایه ئامۆزاكه‌م. سپیبوونی ڕه‌نگی ڕووخساری و بێده‌نگییه‌كه‌ی، هه‌روه‌ك بڵه‌ی دونیا له‌و ساته‌دا وه‌ستاوه. چركه‌ساتێكی ترسناك بوو كه هه‌رگیز بیرم ناچێته‌وه.
ـ من منداڵێك ده‌ناسم كه چه‌ند ساڵ دایكی هه‌ر له پشت میله‌كانی زیندان و به عه‌باوه بینیبوو، بۆیه وێناكردنی بۆ دایك، ژنێك له پشتی شیشه و میلهكانهوه بوو.
سه‌حه‌ر: من له چاوپێكه‌وتنه‌كان شتێكی وام بیر نییه. ئه‌وه‌ی ده‌یزانم ئه‌وه‌یه كه كاتێك دایكم ئازاد بوو نزیكه‌ی ساڵێكی كێشا تا توانیم لێی نزیك كه‌ومه‌وه. غه‌ریب بوو بۆم و نه‌مده‌ناسی.
ئاخۆ ئه‌و ترسه‌ی كه باسی ده‌كه‌ی، له وجوودتدا ماوه‌ته‌وه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی شه‌خسی و كۆمه‌ڵایه‌تیت هه‌بووه؟
سه‌حه‌ر: به دڵنیاییه‌وه. كاتێك كه كتێبی "منداڵانی داری جاكاراندا"م نووسی، ئه‌م چیرۆكانه هاتنه ده‌ره‌وه و ده‌ركه‌وتن. كاتێك چیرۆكه‌كه‌م ده‌نووسی به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌مده‌زانی كه ڕۆژێك دێت و چاپ ده‌بێت. ته‌نیا ده‌ستم كرد به قسه‌كردن له‌باره‌ی له‌دایكبوونم و ڕووداوه‌كانی ئهكاتی و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر منداڵیم. پاشان كه ده‌ستم به گه‌شتی ناساندنی كتێبه‌كه‌م كرد و له وڵاتانی جیاواز كتێبه‌كه‌م ده‌ناساند، تێگه‌یشتم كه جۆره تراپییهكه بێ ئه‌وه‌ی خۆشم هه‌ستم پێ كردبێت.
ئاشكراكردن (له‌قاودان)؟
سه‌حه‌ر: له‌به‌ر كتێبه‌كه به‌رده‌وام لێم ده‌پرسرا و منیش به‌رده‌وام شتێكم دووباره ده‌كرده‌وه كه پێشتر نهێنی بوو له ژیانمدا. به‌ر له كتێبه‌كه، ڕه‌نگه دوو سێ جار له‌باره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ كه‌سه نێزیكهكانم قسه‌م له‌باره‌وه كردبوو، به‌ڵام یهكهۆ خه‌ریك بوو له‌گه‌ڵ دونیا قسه‌م ده‌كرد و ئه‌م نهێنییه‌م ئاشكرا ده‌كرد و ئه‌مه‌ش هه‌نگاو و بازێكی گه‌وره بوو.
ـ ئه‌م پرسیار و قسانه به دڵنیاییه‌وه وزه‌یه‌كی زۆری ویستووه. ئاخۆ سه‌رفكردنی ئه‌م وزه‌یه خۆبه‌خشانه بوو؟
سه‌حه‌ر: زۆر، زۆر.. ده‌بێت ئه‌م چیرۆكانه بگێڕدرێنه‌وه و هه‌رچه‌ندیش وزه سه‌رف بكرێت كێشه نییه. ئه‌م چیرۆكانه ده‌بێت باس بكرێت تا بزانین چی ڕووی داوه، چونكه ئێمه هێشتا ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌وكاتی له ژیانماندا هه‌ست پێ ده‌كه‌ین و هێشتا شوێن برینه‌كانی ماونه‌ته‌وه. له هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌م چیرۆكانه بۆ من، باڵاتر بوو له ئیحساسات و سه‌رفكردنی وزه. كاتێك چیرۆكه‌كانم ده‌نووسی و خه‌ڵكی ده‌یانخوێندنه‌وه، تێگه‌یشتم كه ئه‌مه ته‌نیا چیرۆكی من نه‌بووه، به‌ڵكۆ چیرۆكی زۆر كه‌سی دیكه‌یشه. ئه‌مه‌ش به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی گه‌وره‌ی خسته به‌ر ده‌مم. تێگه‌یشتم كه خه‌ریكی نووسینی چیرۆكی هه‌زاران كه‌سی دیكه‌مه كه ئه‌م چه‌ندین ساڵه به كپكراوی ماوه‌ته‌وه.
ـ ئه‌م ئه‌نجامه‌ت له فرۆش و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌ت به‌ده‌ست كه‌وتووه‌ته‌وه؟
سه‌حه‌ر: به‌ڵێ. نه ته‌نیا لای ئێرانییه‌كان، به‌ڵكو لای كه‌سانێكی ڕۆمانی و ئه‌رژه‌نتینی و ئه‌ڵمانی و وڵاتانی تریش و گوتوویانه كه ئه‌م چیرۆكه‌ت ئێمه‌یان خسته‌وه بیری هاوڕێیه‌كم، خستمیه‌وه بیری داپیره‌م.. و منیش تێگه‌یشتم كه پرسی ئینسانی و ڕه‌هه‌نده‌كانی سه‌ركوت له هه‌موو دونیا وه‌ك یه‌ك و هاوبه‌شه. په‌یامێكی زۆری ده‌ستخۆشیم بۆ هات. زۆرێك گوتیان سوپاس كه ئه‌م چیرۆكه‌ت نووسی و ئێمه‌ت له بێده‌نگی ڕزگار كرد. ئه‌م دیاریه‌كی زۆر گه‌وره بوو بۆ من.
ـ ئه‌و هاوڕێیه‌ت كه باست كرد و گوتی وه‌ك خۆت بووه و دایك و باوكی زیندانی بوونه، له‌باره‌ی خۆیه‌وه نانووسێت؟
سه‌حه‌ر: ئه‌و هاوڕیه‌م خه‌ریكی دروستكردنی بهڵگهفیلمێكه و له فیلمهكهشیدا گفتوگۆی له‌گه‌ڵ من كردووه. هاوته‌مه‌نین و هه‌ردووكمان به وردی و به قووڵی ده‌چینه نێو ئه‌و پرسه‌وه.
ـ تۆ و كه‌سانی وه‌ك تۆ شتێكیان ئه‌زموون كردووه كه تا كۆتایی ته‌مه‌ن له‌گه‌ڵ مرۆڤ ده‌مێنێته‌وه و هه‌نگاوێك له‌وانی دیكه‌ی جیا ده‌كاته‌وه. دونیای زه‌ینی مرۆڤ له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیكه جیاوازه. هه‌ست ناكه‌ن له شوێنێك به ته‌نیا ده‌مێننه‌وه؟
سه‌حه‌ر: به دڵنیاییه‌وه چركه‌ساتی وه‌ها هه‌یه، به‌ڵام مرۆڤ زۆر ئاڵۆزتره له‌م قسانه. مرۆڤ ده‌توانێت له كه‌سانێك نێزیك كه‌وێته‌وه كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌زموونه‌یان نییه، به‌ڵام لێیان نێزیكن و لێك تێده‌گه‌ن. من هه‌ست ده‌كه‌م به‌رده‌وام خه‌ریكم له مرۆڤه‌كان نێزیك ده‌كه‌ومه‌وه كه هه‌ر ئه‌م ڕابردووه‌یان هه‌بووه. چه‌ندین ساڵ له ده‌ره‌وه‌ی ئێران بوومه و بیرم كردووه‌ته‌وه ده‌توانم له هه‌ر شوێنێك بم و دوور له‌م چیرۆكانه بژیم، به‌ڵام به تێپه‌ڕینی زه‌مه‌ن هه‌ست ده‌كه‌م ئه‌و شوێنه‌ی كه له هه‌موو جێگاكانی دیكه تیایدا هه‌ست به ئارامی و ئاسایش ده‌كه‌م، له نێو هه‌مان دایك و باوكم و پووره‌كانم و مامهكانمه..
ئه‌و ئاسایشه كه لای ئه‌وان هه‌ستی پێ ده‌كه‌م زۆر قووڵه. هیچ جیاوازییه‌ك له نێوان من و منداڵه‌كانی ئه‌وان نه‌بوو. هه‌موو شتێك ڕێگه‌پێدراو بوو و ده‌مانتوانی له‌باره‌ی هه‌ر شتێكه‌وه حه‌زمان لێ بێت قسه بكه‌ن، له هیچ شوێنێكی دیكه ئه‌و هه‌سته‌م نه‌بوو. ئێستا بوومه‌ته ژنێكی گه‌وره، به‌ڵام له نێو ئه‌و مرۆڤانه‌دا هه‌ستم به ئاسایشی ته‌واو و كامڵ كردووه، ئیتر نازانم ژیان به‌ره‌و كوێم ده‌بات...
ـ ئه‌مه به‌و مانایه‌یه كه بارێك و به‌رپرسیاریه‌تییه‌ك له‌سه‌ر كۆڵی تۆ و كه‌سانی وه‌ك تۆیه؟
سه‌حه‌ر: باشه ئه‌گه‌ر ئێمه قسه نه‌كه‌ین، ئه‌ی كه‌وایه كێ بیكات؟ گرنگییه‌كه‌ی له‌وه‌دایه كه حه‌قیقه‌ت ئیحساسێكه و خه‌ریكین ده‌ری ده‌بڕین. هه‌ڵبه‌ته كارساتی شه‌خسی نییه، به‌ڵكو كاره‌ساتێكی سیاسی و نیشتمانییه و زۆر له من و بنه‌ماڵه‌كه‌م گه‌وره‌تره و نه‌وه‌ی من.. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه حیكایه‌ت و چیرۆكه‌كه‌ی زۆر ناخۆشه، به‌ڵام واده‌زانم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌وێوه دێم و ئیحساسات و ژیانم پێوه‌ی گرێی خواردووه، به دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر بتوانم له‌باره‌یه‌وه قسه بكه‌م، شتێكه زۆر باش و ئه‌رێنییه. هه‌ڵبه‌ت واتای قسه‌كردن ئه‌مه نییه كه هه‌مووان ده‌بێت ئه‌م كاره بكه‌ن و ئاماده‌بن بۆی. ئه‌گه‌ر حه‌زی لێ بكه‌ی و ئاره‌زووت بێت ئه‌وه باشتره.
ـ كه‌وایه گله‌ییت نییه له‌و چاره‌نووسه‌ی كه خۆت تیایدا ده‌خیل نه‌بوویه و ته‌نانه‌ت پێشوازیشت لێ كردووه؟
سه‌حه‌ر: ئاخر ڕێگه‌یه‌كی ئه‌رێنی له‌به‌رده‌مم نه‌بووه و خۆم چیرۆكێكی ئه‌رێنیم نییه، به‌ڵام بۆم گرنگه كه له ڕێگه‌ی چیرۆكه‌وه سوودی لێ وه‌رگرم بۆ خه‌باتێكی گه‌وره‌تر و تێڕوانینی دونیا. ئه‌و كاریگه‌رییه‌ی كه‌له‌سه‌ر منی داناوه بتوانم به هاوكاری ئه‌ده‌بیان به‌یانی بكه‌م وئاشكرای بكه‌م. هه‌موو ئه‌م چیرۆكانه به‌شێكی ئینسانی و شه‌خسییان هه‌یه كه زۆرێك نایزانن. ڕه‌نگه خه‌ڵكی نه‌زانن كه‌سێك كه خه‌بات ده‌كات ژیانی شه‌خسی چۆنه. هه‌موو بنه‌ماڵه‌یان هه‌یه، منداڵیان هه‌یه، كار و كێشه‌یان هه‌یه. به‌یانی ده‌رده‌چن و شه‌وان ده‌گه‌ڕێنه‌وه، به‌ڵام له شوێنێك بڕیار ده‌ده‌ن كه خه‌بات بكه‌ن. من ده‌مه‌وێت چیرۆكی ئه‌م مرۆڤانه بگێڕمه‌وه و بنووسمه‌وه.
ـ كتێبی منداڵانی داری جاكاراندا له وڵاته‌كه‌ی خۆشت پێشوازی لێ كراوه؟
سه‌حه‌ر: به‌داخه‌وه من زۆر كه‌م ئاگام له كاردانه‌وه‌كان هه‌یه. هه‌ڵبه‌ت له نێو ئێران چاپ نه‌بووه، به‌ڵام چه‌ند په‌یامێكی ده‌ستخۆشیم پێ گه‌یشتووه، به‌ڵام هێنده‌م نه‌بیستووه‌ته‌وه كه دڵم پێی خۆش بێت.
ـ ڕه‌نگه ئه‌م ساڵانه هێنده زریاناوی و كاره‌ساتبار بووبن، كه خه‌ڵكی پێیان باشه كه‌متر خۆیان به‌م پرسه ناخۆشانه‌وه سه‌رقاڵ بكه‌ن؟
سه‌حه‌ر: وابزانم ڕاست ده‌كه‌ی. هه‌ر ده ساڵ جارێك شه‌پۆلێكی توندوتیژاوی دێت و دونیایه‌ك خه‌ڵك ده‌كاته قوربانی و ڕه‌نگه خه‌ڵكی نه‌توانن چیتر ئه‌م شتانه هه‌رس بكه‌ن یا ڕووداوه نوێیه‌كان هێنده زۆرن كه چیتر كاتی ئه‌وه‌یان نییه و نایانهه‌وێت بیر له ڕابردوو بكه‌نه‌وه، به‌ڵام هه‌موو ئه‌م شتانه په‌یوه‌ندییان به یه‌كتره‌وه هه‌یه. ئه‌و فكره‌ی كه شۆڕشی له ئێران دروست كرد، هه‌ر ئه‌م فكره‌یه كه ئه‌م ڕووداوانه‌ی ئێستا فۆرمووله ده‌كات. به‌داخه‌وه مێژوو خه‌ریكه خۆی دووباره ده‌كاته‌وه.
ـ ئێستا خه‌ریكی نووسینی ڕۆمانێكی نوێیت؟
سه‌حه‌ر: به‌ڵێ، له سهرهتاكهیدام. بابه‌تی سه‌ركوت و فاشیزم و به‌رگری كۆمه‌ڵایه‌تی، هشتا لام سه‌رنجڕاكێشه و نێوه‌رۆكی ئه‌م كتێبه نوێیه‌م هه‌ر ئه‌مه‌یه. ئه‌م جاره‌یان بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندی به ئێرانه‌وه نییه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به ڕووداوه هاوچه‌رخه‌كانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكاوه هه‌یه. به‌هێزبوونی ڕاستگه‌راكان ئیلهامی من بووه بۆ ئه‌م ڕۆمانه. ئێستا چه‌ند پارێكم لێی نووسیوه. زیاتر له‌باره‌ی كۆچ و بزووتنه‌وه تووندڕه‌وه ڕاستگهراكانهوهیه و په‌یوه‌ندییان به یه‌كتره‌وه.
ـ كه‌وایه سه‌حه‌ر دلیجانی، پیشه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی نووسینه؟
سه‌حه‌ر: به‌ڵێ. له سه‌ره‌تاوه ویستوومه ببمه نووسه‌ر. چیرۆكه شهخسییهكانم دواتر به زه‌ینمدا هاتن. ڕاستییه‌كه‌ی من له پانزهساڵییهوه شیعرم ده‌نووسی و ده‌مه‌ویست ببمه شاعیر، به‌ڵام له ٢٢ ساڵی تێگه‌یشتم كه شیعر له دروستكردنی په‌یوه‌ندی مرۆڤه‌كان هاوكارێكی باش نییه، تا ئه‌وه بوو له ٢٨ سالی یه‌كه‌م ڕۆمانی خۆم نووسی.
تێبینی:
دایك و باوكی ئه‌م ڕۆماننووسه له ساڵانی هه‌شتاكان له ئێران زیندانی سیاسی بوون. دایكی كه خرایه زیندان، دوو گیان بوو. مامی له ئیعدامكراوانی سه‌رده‌می شۆڕشی گه‌لانی ئێرانی بوو. سه‌حه‌ر نووسه‌ری رۆمانی "منداڵانی داری جاكاراندا"یه به زمانی ئینگلیزی. گێڕانه‌وه‌یه‌ك له ژیان و دونیای ئه‌و منداڵانه‌ی كه دایك و باوكیان زیندانی بووه. كتێبه‌كه به ده‌یان زمان وه‌رگێڕدراوه.
ئا/ شۆڕش غه‌فووری
كوردستان تیڤی / كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.