ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 9/9/2019 شانۆگه‌ری (دووژمنی گه‌ل) له نووسینی نووسه‌ری نه‌روێژی مه‌زن (هینریك ئیبسن) ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ند( ئه‌رسه‌لان ده‌ورێش) له هه‌ولێر نمایش ده‌كرێت.
ئه‌م شانۆگه‌ریه‌دا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی رۆشنیریی و لاوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ر،به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شانۆی هه‌ولێره‌وه به‌رهه‌می ده‌هێنێت و (تیپی شانۆی سالار) ئه‌نجامی ده‌دات ، ده‌سته‌یه‌ك له شانۆكاره گه‌نجه ئه‌كادیمییه‌كان به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن وكاره هونه‌رییه‌كانی ڕاده‌په‌ڕێنن ، رۆڵه سه‌ره‌كییه‌كان له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندان ( به‌همه‌ن حاجی، مه‌ولان حه‌مه‌ده‌مین، وه‌یلان سدیق، یوسف یوسفی، محه‌مه‌د تاهیر، یاسین عومه‌ر، سیما مسته‌فا، زیاد كه‌ریم) به‌رجه‌سته ده‌كرێت ، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك ئه‌كته‌ری تربه‌شدارن له‌وانه(زه‌هره نه‌جات، هۆزان كاروان، نه‌ورۆز عه‌لی كه‌مال، بنیاد فه‌رحان، دیمه‌ن تاهیر، هاوكار خدر، محه‌مه‌د حه‌مه، شه‌نیارمحه‌مه‌د ، عه‌لی كه‌مال، گه‌رمیان گلی ، باوان كه‌یفی ، یارا ئه‌رسه‌لان ، ره‌هێڵ هه‌ورامان) هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ندان (دانا محه‌مه‌د وه‌ك یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ر ، مه‌ولان حه‌مه ده‌مین وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری شانۆ، سه‌رباز عه‌بدولڕه‌حمان وه‌ك جێ به‌جێكردنی سینۆگرافیا) به‌هاوكاری كۆمه‌ڵێك به‌هری تازه ده‌ركه‌وتوو كاره هونه‌رییه‌كانی (دیكۆر و روناكی و موزیك و ده‌نگ ) ئه‌نجام ده‌ده‌ن ، په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی هه‌ولێر به‌هۆڵه‌شانۆییه‌كه‌ی پشتیوانی كاره‌كه ده‌كات و نووسه‌رو هونه‌رمه‌ندی دووره وڵات (هاوده‌م ساڵح جاف) له نه‌رویژییه‌وه ده‌قه‌كه‌ی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی شیرینی كوردی.
شانۆگه‌رییه‌كه ئه‌مڕۆ و رۆژانی دواتر كاتژمێر (5)ی ئێوه‌اره له هۆڵی هونه‌رمه‌ندی خوا لێی خۆشبێت (فه‌رهاد شه‌ریف) له په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی هه‌ولێر نمایش ده‌كرێت.
سه‌باره‌ت به‌م كاره شانۆییه ده‌رهێنه‌ری ناسراو (ئه‌رسه‌لان ده‌روێش) ده‌ڵێت::
- ئه‌م شانۆگه‌رییه شاكارێكی هونه‌ریی ئه‌وتۆیه كه ره‌نگه بایه‌خێكی گرنگی هه‌بێت له‌م ساته وه‌خته‌دا كه ئومێد ده‌كرێت هه‌مووان به‌خۆدا چوونه‌وه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی به چۆنیه‌تی وه‌رگرتنی هه‌ڵوێست و بڕیار‌و وپه‌یوه‌ندی نێوان كاركردنی حكومه‌ت هاوڵاتی بكه‌نه‌وه‌و كه‌مته‌رخه‌میه‌كان و ناعه‌داله‌تی و گه‌نده‌ڵی رابگیرێت و چاره‌سه‌ربكرێت.
( دوژمنی گه‌ل ) هاواری تاكێكی بوێر‌و ویژدان زیندووه بۆ راچه‌نینی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه درۆ‌و گومڕابوون و گه‌نده‌ڵی هه‌راسانی كردووه‌و ئاسووده‌یی راسته‌قینه‌ی لێ داماڵیوه. له‌م به‌رهه‌مه‌دا ئێمه‌ی ستافی كاره‌كه ده‌نگی خۆمان ده‌خه‌ینه پاڵ ده‌نگی (هێنریك ئیبسن) : كه ده‌كرێت راستی و حه‌قیقه‌ت له‌لای(تاك)ی هۆشیارو هه‌ڵكه‌وتووبێت . نه‌ك له‌لای (زۆرینه)ی گومڕاكراوو به‌رژه‌وه‌ندی خواز! ، به‌ڵێ ده‌كرێت ئه‌وانه‌ی گه‌نده‌ڵ و ده‌ربارو خاوه‌نی ئیراده‌و هه‌ڵوێستی خۆیان نین ، به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی له‌كه‌داركردن و ناوزڕاندنی كه‌سانێك بن كه به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌وه‌ن ، نه‌خاسمه به سوتاندنی ره‌ش و سپی به‌یه‌كه‌وه بۆ شاردنه‌وه‌ی شه‌رمه‌زاریی و تاوانه‌كانیان. وه‌لێ كار‌و به‌رهه‌م و هه‌ڵوێستی مرۆڤ دۆستانه و ژیان دۆستانه‌ی (تاكه) جوامێر‌و حه‌قبێژه‌كان هه‌ر ده‌مێنێت و له‌توانایدایه دڕ به‌و تاریكی جه‌هل و گومڕاییه بدات.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.