ساڵی رابردوو به تیراژی 500 دانه رۆمانی كلاشینكۆف كه‌وته به‌ردیدی خوێنه‌ران. ئه‌و رۆمانه له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له د. محمد علی عوزێری و شێرزاد هه‌ینی نووسراوه. وه‌ك من بزانم ئه‌وه یه‌كه‌مجاره به زمانی كوردی رۆمانێك له‌لایه‌ن دوو كه‌س بنووسرێ. له دیوانی شاعیران بینیومه شیعرێك له‌لایه‌ن دوو كه‌سی نزیك به‌یه‌كتری داڕێژراوه یاخود شاعیرێك، هه‌ست و سۆزی خۆی له‌سه‌ر چامه‌ی شاعیرێكی دیكه‌ی ده‌ربڕیوه و له چوارچیوه‌ی پێنج خشته‌كی ئاخنیوه. به‌لام نه‌مزانیبوو رۆمانێك به دوو قه‌ڵه‌م بنووسرێ، ئاگاداریشم له زمان و فه‌رهه‌نگی میلله‌تانی دیكه، ئه‌و هاوبه‌شییه ئه‌ده‌بییه هه‌یه، بۆ نمونه ئامانتین لوسیل ئورۆر دوپین، ناسراو به جۆرج ساند، له‌گه‌ڵ جول ساندوی یه‌ك له هاوسه‌ره‌كانی ژیانی، رۆمانی (وه‌نه‌وشه‌یی و سپی Rose et Blanche) نووسیوه.
له شوێنی پێشه‌كی ئه‌و به‌رهه‌مه به‌پێزه‌دا د. محمد نووسیویه‌تی (بیرۆكه و ناوی كاره‌كته‌ر و روداوه‌كانی، زاده‌ی بیره‌وه‌ری من بوون. ئه‌وانه‌م به ساده‌یی نووسینه‌وه، ئه‌زموونێكی نوێم له‌وه تاقیكرده‌وه. له‌وه‌یان مه‌به‌ستم بوو، رۆژانهیهك بنووسرێته‌وه..) دواتر داوای له شێرزاد هه‌ینی رۆماننووس كرد ئه‌و ههوێنهی بۆ بكات به رۆمانێك. ئه‌ویش به‌و بۆنه‌یه هه‌ر له‌و لاپه‌ڕه‌یه‌ی به‌رایی نووسیویه‌تی (نووسینه‌كه‌م به شانازییه‌وه له د. محمد علی عوزێری وه‌رگرت. خۆم بوومه پاڵه‌وانه‌كه، بوومه نووسه‌ره‌كه، گه‌ڕامه‌وه ناو رووداوه‌كانی ئه‌و زه‌مانه. ناوی ده‌قه‌كه‌م نه‌گۆڕی زۆرتر په‌یڤ و رازهكانم به كلاشینكۆفهكه به‌خشی. كارێكی زۆرم تێدا كرد. به‌وه‌ش ده‌قه‌كه ده‌بێته ئه‌زموونێكی نوێی نووسین و ئه‌ده‌بی كوردی، كه دوو قه‌ڵه‌م و دوو كه‌س، به‌یه‌كه‌وه ده‌قێك بنووسن!)
له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی رۆمان وه‌ك ژانرێكی ئه‌ده‌بی، ئه‌و راستییه‌ش ده‌ركه‌وتووه گه‌وره‌یی و سه‌نگینی رۆمان له زۆری ژماره‌ی لاپه‌ڕه و چڕی رووداو و گرێیهكانیدا نییه، بۆیه تام و كاریگه‌ری و وروژاندنی كورته رۆمانی وه‌ها هه‌یه زۆر زیاتره له چێژ و هێناجۆشی رۆمانێكی درێژی چه‌ند به‌شی. له‌و روانگه‌شه‌وه رۆمانی كلاشینكۆف كورته رۆمانێكی پۆختی كاریگه‌ره، زیاتر باس له به‌سه‌رهاتی كلاشینكۆفێكی دروستكراوی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی ئه‌وسا ده‌كات به ژماره‌ی (19711010M) كه چۆن ده‌گاته وڵاتی عێرق له سه‌ره‌تای ساڵانی هه‌شتاكان تا ناوه‌ڕاستی ساڵانی نه‌وه‌ته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو كه بێگومان ئه‌و ساڵانه له مێژووی ئه‌و وڵاته به‌تایبه‌تی و له مێژووی ناوچه‌كه و جیهانیش به‌گشتی، ساڵانی پڕ جه‌نگ و شه‌ڕبوون، نه‌ك كلاشینكۆف هه‌موو جۆره چه‌كێكی دیكه‌ی گه‌وره و بچووك و رێپێدرا و قهدهغهكراویشی تێدا به‌كارهێنرا. جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی عێراق- ئێران و دواتریش داگیركاری وڵاتی كوێت و سرینه‌وه‌ی له نه‌خشه‌ی جیهان و ناونانی به پارێزگای نۆزده‌هه‌م و به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌سته‌واژه‌ی (عوده فرع الی الاصل)، وه‌ك كاردانه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ش، به ده‌ر له هه‌ردوو جه‌نگه جیهانییه‌كه‌ی سه‌ده‌ی رابردوو، هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كی به‌هێز و فراوانی جیهانی پێكهێنرا تاكو جه‌به‌روتی سه‌ربازی خۆیان تێدا بخه‌نه‌گه‌ڕ. له‌به‌رامبه‌ر زه‌بره كاریگهرهكانیشیان، رژێمه سه‌ركوتكاره‌كه‌ی به‌عس له عێراق هه‌ر ما. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه له‌و ماوه‌یه شۆڕشی كورد و هه‌وڵه‌كانی شیعه‌كانی باشوور بۆ روبه‌ڕووبونه‌وه، گڵپه‌ی خۆیان هه‌بوو. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له به‌سه‌رهاتی كلاشینكۆفی ناو ئه‌و به‌رهه‌مه جێگه‌ی سه‌رسووڕمانه ئه‌وه‌یه له‌ناو ئه‌و هه‌موو باروت پڕژێنه، هیچ رۆڵێكی نه‌گێڕاوه شایانی شانازی بێ. له سه‌رگوزه‌شته‌ی تۆماركراوی كلاشینكۆفهكه ده‌رده‌كه‌وێ، سه‌ره‌تا ده‌درێته ده‌ست كوڕه كوردێكی لادێی به زۆركراو به سه‌رباز كه ته‌مه‌نی تازه بۆته هه‌ژده به‌هاری. ئه‌ویش له به‌ره‌یه‌كی جه‌نگی ئه‌وپه‌ڕی باشووری وڵات، به‌بێ ئه‌وه‌ی فیشه‌كێكی پێ بته‌قێنێ، به دیل ده‌گیرێ و كلاشینكۆفهكهشی ده‌كه‌وێته ده‌ست سه‌ربازێكی ئێرانی. هێنده‌ی پێناچێ ئه‌ویش به دیل ده‌گیرێ و كلاشینكۆفهكه ده‌كه‌وێته‌وه ده‌ست سوپای عێراق. ئینجا ده‌درێته ده‌ست سه‌ربازێكی عه‌ره‌بی شیعه‌ی به‌سرا نشین، ئه‌ویش به‌شداری داگیركاری كوێتی پێده‌كات، كه ته‌نیا وه‌ك بارێكی گران به شانیه‌وه بوو، به‌بێ ئه‌وه‌ی لوله‌كه‌ی ئاراسته‌ی بونه‌وه‌رێك بكات. دوای هه‌ڵكردنی گه‌رده‌لولی بیابان و داڕمانی سوپای داگیركه‌ری عێراق له كوێت. ئه‌و سه‌ربازه‌ش هاوشێوه‌ی زۆرینه‌ی سوپا به‌زیوه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌ی، راده‌كات. كاتێك ده‌گاته‌وه شاره وێرانكراوه‌كه‌ی به‌سرا، له خۆشی ئه‌وه‌ی چه‌ند رۆژێك مۆڵه‌تی پێده‌درێ، رازیدهبێ قوتوی زێڕی تاڵانكراوی ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی بۆ ژنی ئه‌فسه‌ره‌كه به‌رێته‌وه ماڵه‌كه‌ی. به‌ڵام ده‌رده‌كه‌وێ ژنه ئه‌فسه‌ر بێزاربووه له‌و دیاریانه و تامه‌زرۆی دیاریه‌كی دیكه‌یه له مێرده‌كه‌ی. سه‌ربازه‌كه هه‌ر كه ده‌گاته‌وه ماڵه‌كه‌ی خۆی، به‌ر له‌وه‌ی به حه‌زه به سۆیهكهی بگات و ئاوێزانی هاوسه‌ره‌كه‌ی بێت، كوڕه هه‌رزه‌كاره‌كه‌ی به كلاشینكۆفه به دیوار ههڵپهسێنراوهكهی به‌ر هه‌یوان، خۆی سار ده‌كاته‌وه. دوتر سه‌ربازه‌كه‌ش له حه‌ژمه‌تان لوله‌كه‌ی له خۆی ده‌كات و له‌ته‌ك كوڕه‌كه‌ی، بۆخۆشی تا هه‌تایه كپ ده‌بێ. دواتر ئه‌و كلاشینكۆفه شومه له‌لایه‌ن برای سه‌ربازه‌كه و به رێگه‌ی قاچاغچیه‌كانی چه‌ك كه زۆربه‌یان كه‌سانی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات بوون، ده‌فرۆشرێ تاكو به پاره‌كه‌ی خه‌رجی تازیه و قوتی جێماوه‌كانی دابینبكه‌ن.
به‌و جۆره كلاشینكۆفی ژماره (19711010M) به قاچاغ ده‌بردرێت تا ده‌گاته ئه‌وه‌ی كه له سه‌ره‌تای رووداوه‌كان ئاماژه‌ی بۆ كراوه، واتا له بازاڕێكی كڕین و فرۆشتنی چه‌ك له نزیك شاری هه‌ولێر ده‌كڕدرێت تاكو پاسه‌وانی رێكخراوێكی خێرخوازی بیانی پێبكرێت كه ئه‌وسا له كوردستان كاریان ده‌كرد.
له‌ته‌ك سه‌ربورده‌ی ئه‌و چه‌كه، یاده‌وه‌ری سه‌ربازێك ده‌بینرێ كه ده‌كرێ هه‌ر سه‌ربازێكی ئه‌و رۆژگاره بێت. ئه‌مه‌و له‌ته‌كیدا لای له به‌شێكی جه‌نگی عێراق – ئیران و هه‌ڵكوتانه سه‌ر وڵاتی كوێت و دواتریش راپه‌ڕینه جه‌ماوه‌ریه‌كه‌ی شاره‌كانی باشوور كردۆته‌وه. به‌ڵام سه‌یر له‌وه دایه كلاشینكۆفهكهش لای خۆیه‌وه ناگوزاره له‌و به‌سه‌رهاته‌ی خۆی. ئه‌و ئاواته‌خوازبوو له شانی كچێكی نه‌شمیلی ئه‌ورووپی با. حه‌زیشی له‌وه بوو بۆ به‌رگریكردن كاری كردبا و سته‌مكاری قڕكردبا، نه‌ك بۆ ئه‌و هه‌موو ئه‌و ده‌ست ئه‌و ده‌ستكردنه بێ ئامانجه.
خوێنه‌ر كه ئه‌و رۆمانه ده‌خوێنێته‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر له ساڵانی هه‌شتا و نه‌وه‌ته‌كان بواری چه‌ك هه‌ڵگرتنی هه‌بوبێت كه بێگومان ئه‌وانه‌ی له‌و ته‌مه‌نه پێگهیشتبون، به ناچاری سه‌ربازی زۆره ملێی و روداوه‌كانی راپه‌ڕینه جه‌ماوه‌ریه‌كه‌ی ساڵی 1991 و ئه‌و بارودۆخه‌ی دواتر هاتهكایه، كه‌م یان زۆر چه‌كداربوون، حه‌قی خۆیانه بیر له‌وه بكه‌نه‌وه، بڵێی رۆژێك له رۆژان كلاشینكۆفی ژماره (19711010M) له شانیان نه‌كردبێ؟ من سه‌باره‌ت به خۆم له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی رۆمانه‌كه به‌رده‌وام ئه‌و بیرۆكه‌یه‌م بهخهیاڵدادههات. راسته ده‌فته‌ر خدمه‌ی عه‌سكه‌ریم بۆ كرا، به‌ڵام به هۆی خوێندنی زانكۆ و دواتریش رووداوه‌كانی راپه‌ڕین، به‌وه رانه‌گه‌یشتم تهجنیدبكرێم، به‌ڵام خۆ پێشتر له پشووی هاوینی قۆناغی سێی ناوه‌ندی كه ئه‌وسا ته‌مه‌نم نه‌گه‌یشتبووه پانزده ساڵان، ئێمه‌یان له كۆیه هێنا هه‌ولێر و له سه‌ربازگه‌یه‌كی تایبه‌ت به جه‌یشی شه‌عبی مه‌شقییان پێكردین. دوو ساڵ دواتر، واتا دوای ده‌رچونمان له پۆلی پێنجه‌می وێژه‌یی، بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ماوه‌ی دوو هه‌فته بۆ هه‌مان شوێنیان هێناین. دواتریش له دوو ساڵی یه‌كه‌می خوێندنی زانكۆ، هه‌ر ساڵه‌ی بۆ ماوه‌ی مانگێك له سه‌ربازگه‌كانی سنجار و فایده مه‌شقییان پێكردین. له شه‌وی راپه‌ڕینی شاریش 9/3/1991 تفهنگێم له برای موسته‌شارێك پێگه‌یشت، تا رۆژی كۆچڕۆیهكهش سێ جار تفه‌نگم گۆڕی و دواتر له سه‌ر سنوور كه ده‌بوایه ناچاریانه ته‌سمیلی پاسداری بكه‌م، به به‌های یه‌ك ده‌سته كێك به قاچاخچهكی چه‌كم فرۆشت. دوای گه‌ڕانه‌وه‌ش چه‌ندان جاری دیكه، به خۆشی و ناخۆشی، تفه‌نگ كه‌وته‌وه ئامێزم، ته‌نانه‌ت كه ساڵی 1992 وه‌ك مامۆستاش دامه‌زرام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نرخی تفه‌نگ له شارێك بۆ شارێك جیاوازبوو، بازگه‌كانیش لێنه‌ده‌گه‌ڕان خه‌ڵكی له تفه‌نگێك زیاتریان پێبێ، بۆیه زۆر جار له‌ناو كۆستهری گواستنه‌وه، خه‌ڵكانێك تفه‌نگی زیاده‌یان پێ‌بوو، به‌سه‌ر ئێمه‌یان دابه‌ش ده‌كرد تا له بازگه‌كان ده‌رده‌چوین. منیش له‌ته‌ك جانتای تایبه‌تی خۆم، ئه‌ویشم له ئامێز ده‌گرت، كه‌واته تۆ بڵێی یه‌ك له‌و تفه‌نگانه‌ی به‌ر ده‌ستی من كه‌وتوون كلاشینكۆفی ژماره (19711010M) نه‌بوبێ؟ دڵنیام تۆش حه‌قی خۆته گره‌وی له‌سه‌ر بكه‌ی، جا گرنگ نییه له ده‌فته‌ری كلاشینكۆفهكه كه له رۆمانه‌كه بونی هه‌یه، ناوی ئێمه تۆماركرابێ یان نا.
ن/ ئاكۆ عه‌بدوڵا
كوردستان تیڤی / كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.