Erbil 18°C شەممە 23 تشرینی دووەم 17:17

گول و ئۆغڵو ڕه‌خنه‌یان له‌ بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی سێ سه‌رۆک شاره‌وانی گرت

ڕه‌نگه‌ شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆر لاوازبكات
کوردستان TV
#13
100%


سه‌رۆك كۆماری پێشوو و سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی توركیا، ڕه‌خنه‌یان له‌ بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی سێ سه‌رۆك شاره‌وانی لایه‌نگری كوردیان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی توركیاوه‌ گرت.

هه‌ر یه‌ك له‌ عه‌بدوڵڵا غول سه‌رۆك كۆماری پێشووی توركیا و ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵو سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی توركیا ڕه‌خنه‌یان له‌ بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی سێ سه‌رۆك شاره‌وانی لایه‌نگری كوردیان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی توركیاوه‌ گرت و ڕوونیان كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ دیموكراسیدا ناگونجێت.

له‌و باره‌وه‌ داوود ئۆغڵو له‌ زنجیر‌ه‌یه‌ك تویتدا دووپاتی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌و بڕیاره‌ به‌شداری ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی ناكات و ڕه‌نگه‌ شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆر لاوازبكات.

هاوكات ده‌ڵێت: خه‌باتی سیاسی ئه‌كتیڤتر دژ به‌ تیرۆر له‌ ڕێگه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی دیموكراسییه‌وه‌ به‌دی نایه‌ت به‌ڵكو له‌ ڕێگه‌ی سه‌ركه‌وتن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌دی دێت و له‌سه‌ركارلادانی ئه‌و سێ سه‌رۆك شاره‌وانیانه‌ی تازه‌ هه‌ڵبژێررابوون سه‌باره‌ت به‌ دیموكراسیی ئێمه‌ هه‌نگاوێكی دروست نه‌بوو.

ئۆغڵو درێژه‌ به‌ قسه‌كانی ده‌دات و ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی كاندیده‌كان به‌پێچه‌وانه‌ی یاساوه‌ بێت، ئه‌وه‌ ده‌بێت ئه‌نجوومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان پێش ده‌نگدان ئه‌و پرسه‌ تاوتوێ بكات.

ئاشكرایه‌ ده‌شێت پاش هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌نگاوی پێویست به‌رانبه‌ر به‌‌ تاوانه‌ ئه‌نجامدراوه‌كان وه‌ربگیرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش پێویسته‌ مه‌رجه‌ یاساییه‌كان بخرێنه‌ به‌رده‌م دادگه‌.

مافیش مافی ده‌نگدان‌ و هه‌ڵبژاردنه‌. هه‌ر سێ سه‌رۆك شاره‌وانیه‌كان سه‌ر ب به‌ هه‌ده‌په‌ن، پێشتر رایانگه‌یاندبوو كه‌ به‌ هۆی چه‌ند تومه‌تێكی هه‌لپه‌سه‌ردار نوێنه‌ره‌كانیان ل هه‌ر سێ شاره‌وانیه‌كان دوورخرانه‌وه‌.

هه‌ڵبه‌ت وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا هه‌ر سێ سه‌رۆكی شاره‌وانییه‌كانی شاری ئامه‌دو مێردین و وانی له‌سه‌ر كار لاداو به‌وه‌ی تۆمه‌تبار كردن گوایه‌ پێوه‌ندییان به‌ چه‌كداره‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.