سمێڵه‌كانی هه‌ریه‌ك له محه‌مه‌د كورتلانی ته‌مه‌ن 63 ساڵان و كوڕه پوره‌كه‌ی حوسێن گۆندوز كه له ته‌مه‌نه‌وه لێی نزیكه دوو هێمای جیاكه‌ره‌وه‌ی گوندی ده‌ره كویوی قه‌زای ئارسوزی پارێزگای هاتای باشووری توركیان.
محه‌مه‌د سه‌باره‌ت به‌درێژكردنه‌وه‌ی سمێڵه‌كه‌ی كه پێشتر 39 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستیپێكردووه ئه‌وه‌ی گوت كه ناچار بووه به‌شێكی لێ بتاشێت پاش ئه‌وه‌ی به‌شێكی سووتاوه له‌كاتی چای لێنانیدا و دوای ئه‌وه‌ش نه‌شته‌رگه‌ری دڵی بۆ كراوه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا "پێش 20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر محه‌مه‌د له‌گه‌ڵ كوڕه پوره‌كه‌ی دیسانه‌وه ده‌ستییان به درێژكردنه‌وه‌ی سمێڵه‌كانیان كردووه دوای ئه‌وه‌ی بیرۆكه‌كه‌یان پێ جوان بووه.
محه‌مه‌د و حوسێن، سوورن له‌سه‌ر به‌رده‌وامی گرنگیدان و جوان و پاكڕاگرتنی سمێڵه‌كانیان و بۆ ئه‌وه‌ش هه‌ندێك پێویستیی جوانكاری به‌كارده‌هێنن بۆ راگرتنی سمێله‌كانیان و ئامێری وشككردنه‌وه‌ی قژیش به‌كارده‌هێنن به‌شێوه‌یه‌ك سمێڵه‌كانیان وه‌كو باڵه‌كانی باڵنده‌ی لێ هاتووه.
محه‌مه‌د كه باوكی پێنج كوڕه رایگه‌یاند : نزیكه‌ی 40 ساڵ شۆفێر بووه و ئێستا خانه‌نشینه، گوتیشی: "درێژكردنه‌وه‌ی سمێڵ له منداڵییه‌وه ئاره‌زووی من بووه و باوكیشم به سمێڵه درێژ و پڕه‌كه‌ی ناسراوبووه".
روونیشیكرده‌وه خۆی و كوڕه پوره‌كه‌ی جێی سه‌رنج و بایه‌خی خه‌ڵكن و زۆر كه‌س كه ده‌یانبینن مۆبایله‌كانیان ده‌رده‌هێنن و وێنه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌گرن.
هه‌رچی حوسێن-ه ئه‌وا هه‌موو به‌یانییه‌ك 40 خوله‌كی پێویسته بۆ گرنگیدان و رێكخستنه‌وه‌ی سمێڵی و گوتی: "دوای داهێنانی سمێڵم به شانه و رێكخستنی به ئامێری وشككردنه‌وه‌ی قژ پشت به چه‌ند مه‌وادێكی جوانكاری ده‌به‌ستم بۆ راگرتنی به رێكی، هه‌رچی ئێوارانیشه سمێڵم ده‌شۆم پێش خه‌وتن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.