لهراگهیاندراوێكدا قایمقامیهتى قهزای ناوهندی ههولێر بڵاوی كردهوه كه دوای ئەوەی بۆچەندین جارلەڕاگەیاندنەکان ئاگاداری سەرجەم گۆشت فرۆشەکانی شاری هەولێر کراوەتەوە سەربڕینی ئاژەڵ جگە لەبەڕێوەبەرایەتی کوشتارگەی هاوچەرخی هەولێرقەدەغەیە،بەڵام تێبینی کرا لەچەندگەڕەکێک و سەرشەقامێک دیاردەی سەربڕینی ئاژەڵ بەدی کرا بەدەر لەڕێنماییەکانی ڤێتێرنەری وتەندروستی ئەمەش جگە لە دیاردەی ناشارستانی و پیس کردنی ژینگە پێچەوانەی ڕێنماییەکانە
راشیدهگهیهنن لەڕێگای بەشی پۆلیسی شارەوانی لەهەڵمەتێکی بەرفراواندا توانرا چەندین دوکانی گۆشت فرۆشی دابخەن لەگەڵ دەست بەسەرداگرتنی چەندین ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامەکان،ڕێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەنەکانیان دەکرێت هەڵمەتەکەش بەردەوام دەبێت، هەرکەسێک پابەند نەبێ بەڕێنماییەکان شوێنەکەی دادەخرێت ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.