وەزیری دەرەوەی تورکیا رایدەگەێنێت" هێرش دەکەینە سەر رۆژهەڵاتى فورات و رێگەنادەین ئەمریکا هاوشێوەی رێککەوتنی منبج دەستى دەستیمان پێ بکات.
مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەنوێترین هەڵوێستی وڵاتەکەیەدا دەربارەی هێرشکردنە سەر رۆژهەڵاتی فورات راگەیاند "هەرچۆنێک بێت و بە هەر نرخێک بێت رۆژهەڵاتی فوڕات کۆنترۆڵ دەکەین، هیچ گۆڕانێک لە هەڵوێستەکانمان رووی نەداوە".
مەولود چاوش ئۆغلۆ ئاماژەی بەوەدا " رێگەنادەين ئەمریکا هاوشێوەی رێککەوتنی منبج دەستى دەستیمان پێ بکات و ئەمریکا بەشدارنابێت لە نەخشەڕێگاى دروستکردنى ناوچەى ئارام لە باکورى سووریا، بەڵام لە ئۆپراسیۆنەکەدا بەشداردەبێت".
ئەوە لەکاتێکدایە، پێشتر ئەمریکا و تورکیا رێککەوتن لەسەر چەند خاڵێک بۆ دروستکردنى ناوچەى ئارام لە باکورى سووریا و دروستکردنى ئۆپراسیۆنێکى هاوبەش .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.