Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 18:32

داعش هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هێزە کوردیەکانی رۆژئاوا ده‌کات

داعش: هێشتا كۆتاییمان پێنەهاتووە
کوردستان TV
100%

رێكخراوی تیرۆریستى داعش لە نوێترین ڤیدیۆدا رایده‌گه‌ینێت، كه‌ هێرشەكانی بۆ سەر هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزە كوردیەكانی رۆژئاوا چڕترده‌كاتەوە.

گرتە ڤیدیۆییەكە پەیامی بۆ ئەندامان و لایەنگرانی رێكخراوەكە لە ناوچەكانی باكور و رۆژهەڵاتی سووریا ناردوە و ئاماژە بەوەدەكات، كه‌ جەنگەكە لەنێوان داعش و هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزە كوردیەكانی ئەو ناوچەیە دایەو زیاتر ده‌بێت .

ماوەی ڤیدیۆكە 10 خولەكە و تێیدا ئەو كەسانەی دەركەوتون باس لەوەدەكەن " داعش هێشتا كۆتاییی پێنەهاتووە و تا ئێستاش لە سووریا ماوە، كە چالاكی جۆراوجۆر ئەنجام دەدەن.

پاش شكستهێنانی داعش لە سووریا، بۆ یەكەمین جار لەماوەی پێنج ساڵی رابردوودا ئەبوبەكر بەغدادی، سەرۆكی رێكخراوی داعش لە گرتە ڤیدیۆییەكدا دەركەوت و تیایدا ئاماژەی بە كۆتاییهاتنی جەنگی باغۆز كرد و وتی" رێكخراوەكە لە ناوچەی باغۆزی سەر بە دێرەزور شكستیهێناوە.

پێش چه‌ند رۆژێك، هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ى هه‌وال رایانگه‌یاندبوو، كه‌ ئه‌بوبه‌كر به‌غدای، عه‌بدوڵا قارداش كه‌ پێشتر پاسه‌وانی تایبه‌تی خۆی بووه‌ بۆ شوێنگره‌وه‌ی خۆى دیاری كردووه‌، تا دوای خۆی له‌ شوێنی ئه‌و پۆستی سه‌رۆكی رێكخراوی داعش بگرێته‌ ده‌ست.


 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.