وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، دووپاتیكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی بایه‌خ به داواكاری ئه‌مه‌ریكا بۆ دانووستان نادات.
عه‌باس موسه‌وی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، رایگه‌یاند، چاوه‌ڕوانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌وه‌ی ئێران په‌یوه‌ندیان پێوه‌بكات، هیچ مانایه‌كی نییه، چونكه ئێران ده‌ستپێشخه‌ری بۆ دانووستان له‌گه‌ڵ واشنتن ناكات.
گوتیشی" ئه‌مه‌ریكا ره‌چاوی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ناكات، هه‌ر بۆیه ئێران له‌گه‌ڵیدا گفتوگۆ ره‌تده‌كاته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و رێكارانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له دژی ئێران ده‌یانگرێته به‌ر، تیرۆری ئابووریی ئێرانه و سه‌پاندنی سزاش به‌سه‌ر عه‌لی خامه‌نه‌ئی، رابه‌ری شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران، ئاماژه‌یه بۆ ناڕاستگۆیی ئه‌مه‌ریكا له دروشمه‌كانیدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.