گۆرانیبێژی به‌ناوبانگی ئه‌مریكی، جێنیفه‌ر لۆپێز به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كۆنسێرتێك گه‌یشته شاری ئانتالیا.
بڕیاره لۆپێز سبه‌ی سێشه‌ممه شه‌شی ئاب له هۆتێل Regnum Carya له ناوچه‌ی گه‌شتیاری به‌له‌ك سه‌ربه پارێزگای ئانتالیا، كۆنسێرتێك ساز بكات.
لۆپێز له رێوشوێنێكی ئه‌منیدا له فڕۆكه‌خانه‌ی ئانتالیا به‌ره‌و ئۆتێله‌كه‌ی به‌ڕێكه‌وت كه ڤێلایه‌كی سێ قاته و په‌نجه‌ره‌كانی گولهنهبڕن و شوێنی نیشتنه‌وه‌ی هه‌لیكۆپته‌ر و حه‌وزێكی تایبه‌تی مه‌له و پێنج ژووری نووستنی تێدایه.
له كۆنسێرته‌كه‌دا، ١٥٠ كارمه‌ندی تیمی ته‌كنیكی كار ده‌كه‌ن كه ٩٠یان له تیمی لۆپێز خۆیین.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سێ رۆژ له ئانتالیا بمێنێته‌وه و دوای كۆنسێرته‌كه‌ش بگه‌ڕێته‌وه وڵاته‌كه‌ی.
سه‌رچاوه/ AA
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.