وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی سه‌ر به حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، هه‌وڵ ده‌ده‌ین هێڵی ئاسنین بهێننه هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌و تا ساڵی 2023 ش رێگه‌كانی نێوان شاره‌كان دووساید ده‌كرێن.
دانا عه‌بدولكه‌ریم، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن له حكوومه‌تی هه‌رێم له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند: مه‌سروبارزانی ،سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رۆژی سوێندخواردنیدا كارنامه‌ی كاری كابینه‌كه‌ی خسته‌ڕوو و به‌ڵێنی جێبه‌جێكردنی دا، دوو بڕگه‌ی گرنگی كارنامه‌كه په‌یوه‌سته به ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ ئێمه ئه‌و دوو بڕگه‌یه‌مان له هه‌ر سێ پارێزگاكه گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی پلانی پێویستی بۆ دابنرێت و پلانه‌كه له‌سه‌ر چه‌ند ئاستێك ده‌بێت ئه‌وانیش بریتیین له پێداچوونه‌وه به دیزاین و شێوازی دروستكردنی رێگاكان و باڵه‌خانه‌كانی نیشته‌جێكردن، چونكه له ساڵانی رابردوو چه‌ندین كه‌موكوڕی دروست بوون كه به‌شێكی په‌یوه‌ندیی به دیزاینه‌وه هه‌بووه، بۆیه دیزاین و شێوازه‌كان باشتر ده‌كه‌ین.
گوتیشی: به‌شی دووه‌می كاره‌كانی ئێمه بریتی ده‌بێت له دیاریكردنی له پێشترێتیی پڕۆژه‌كانمان و بۆ چوار ساڵی داهاتوو ده‌مانه‌وێت دووباره هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه و رێكخستنه‌وه بۆ پڕۆژه‌كان بكه‌ین و گرنگه به‌لامانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پلانانه‌ی هه‌ن بۆ دروستكردنی دووسایدهكان له هه‌رێمی كوردستان ته‌واوبكه‌ین، هه‌وڵ ده‌ده‌ین رێژه‌ی ته‌واوبوونی ئه‌و رێگایانه هیچ نه‌بێت 90 له‌سه‌د كه‌متر نه‌بێت.
وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه ئه‌وه‌شی راگه‌یاند : له پلانماندا دایده‌نین هێڵی ئاسنین بهێنینه ناو كوردستانه‌وه و له پلانه‌كانماندا بێت و كاری له‌سه‌ر بكه‌ین،چونكه به‌شێكی زۆری رێگاكان به هۆی نه‌بوونی هێڵی ئاسنینه‌وه تێكچوون، ئه‌و هێڵه به‌ته‌نها بۆ گواستنه‌وه‌ی كه‌س به‌كارنایه‌ت، به‌ڵكو بۆ بازرگانی ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه ده‌توانیین به‌كاری بهێنین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.