سبه‌ی له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر، له ڕێوڕه‌سمێكدا خه‌ڵاتی ڕێزلێنان ده‌به‌خشێته هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن گه‌رمیانی.
هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن گه‌رمیانی چه‌ندین ساڵه له‌رێگه‌ی كاری هونه‌ری خزمه‌ت به هونه‌ری كوردی و گه‌له‌كه‌ی كردوه بۆیه،له پای ئه‌م خزمه‌ته خه‌ڵاتی ڕیزلێنانی پێده‌بخشرێت..
حه‌سه‌ن عه‌بدوڵڵا محه‌ممه‌د ئاغا (ناسراو به حه‌سه‌ن گه‌رمیانی) ساڵی 1945 له قادر كه‌ره‌می ناوچه‌ی گه‌رمیان له‌دایكبووه.
یه‌كه‌م به‌رهه‌می گۆرانی به‌ناوی (خۆم قوربانی سوخمه‌ی كۆنی) بووه، حه‌سه‌ن گه‌رمیانی كۆمه‌ڵێك له به‌رهه‌مه‌كانی بوونه‌ته وێردی سه‌ر زمانی گه‌نج و پیران، وه‌كو گۆرانییه‌كانی (دیسان بارانه، كهمهرهشل، لێم یاخیه، سه‌وزه‌ڵێ، گۆزه‌ی سه‌ر شانت، مه‌یله‌نگێنه) ئه‌م گۆرانیانه ئێستاش له نێو خه‌ڵك به زیندووی ماونه‌ته‌وه.
شایانی باسه رێوره‌سمه‌كه كاتژمێر 7ی ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه 29/7/2019 له هۆڵی رۆشنبیری له شاری هه‌ولێر، به ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌ر و ڕۆشنبیران و لایه‌نگرانی هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن گه‌رمیان به‌ڕێوه ده‌چێت.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.