ئهكتهرلهكاتی نمایش كردن‌دا ده‌كه‌وێته به‌ر ته‌وژمی دوو سێكته‌ری ریشه‌یی و ناتوانێت لهههردوكییاندا دابڕێت، بۆ به‌رجه‌سته كردنی ئه‌و نمایشه‌ی كه خواستیه‌تی نیشانی بدات و بریتین له ئاوێته بوون له‌گه‌ڵ حاڵه‌ته سایكۆلۆژییه‌كان و حاڵه‌ته فیزیكییه‌كان .
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به حاڵه‌ته سایكۆلۆژییهكانهوه ،ئه‌و هه‌سته نامۆ و شاراوه‌و نادیارانه‌ن كه ئهكتهرلهلای خۆیه‌وه له سه‌ر بونیاتنانی سۆز دایدهرێژێ و كاریگه‌ری خۆیان له‌سه‌ر نمایشی شانۆییدا به جێ دێڵن، به تایبه‌ت به‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی ئه‌كته‌ر له گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه‌كه‌ی خۆیدا دروستی ده‌كات و ئه‌و ده‌رهاوێشته سۆزدارییانه‌ی له گه‌ڵیدا سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن له‌كاتی نمایشكردن دا، به تایبه‌ت به‌رامبه‌ر به كاراكته‌ره‌كه‌ی خۆی و چوونه ناو پێستی ئه‌و كاراكته‌ره له‌رووی كه‌سایه‌تی و خه‌سڵه‌ته تایبهتیهكانییهوه، كه هه‌ر هه‌موویان له‌هه‌ست و ناخی ئهكتهردا ده‌خولێنه‌وه له ناوه‌وه و ته‌نها ئه‌كته‌ر له‌كاریگه‌رییه‌كانی تێ ده‌گا و بینه‌ر كه‌متر له ئه‌كته‌ر هه‌ستی پێ ده‌كات، به‌ڵام حاڵه‌ته فیزیكییه‌كان ئه‌و نواندنه ده‌گرێته‌وه كه ئه‌كته‌ر له ده‌ره‌وه‌ی ده‌روونی خۆیدا نیشانی ده‌دات له‌رێگه‌ی جه‌سته‌وه .
سه‌ره‌تادا ستانسلافسكی له‌م باره‌یه‌وه رێسایێكی پوختی بۆ ئه‌كته‌رو نواندنی ئه‌كته‌ر به‌رجه‌سته كردووه و توانیوویه‌تی تیۆرێك بۆ ئه‌كته‌ر و نواندنی ئه‌كته‌ر داڕێژێ و له كتێبه‌كه‌ی خۆیدا ( ئاماده كردنی ئه‌كته‌ر ) كه كتێبێكه و به سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی دروست بوون و پێگه‌یاندنی ئه‌كته‌ر داده‌ندرێت، توانی زۆر هێڵ بۆ به‌رجه‌سته بوونی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌كته‌ر داڕێژێ و زۆر له شانۆكارانی جیهان بۆ كاری نواندنی خۆیاندا پیاده‌ی بكه‌ن .
هیچ له قوتابخانه‌و رێبازه شانۆییه‌كان له قه‌دی خۆیاندا نه‌ماونه‌ته‌وه‌و هه‌میشه له گۆڕان دابوونه، بۆ گه‌ڕان به دوای دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و فۆرمه نوێیانه‌ی گۆڕان له شانۆ‌و چێژی شانۆییدا دروست ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌تا كاتێ )كرۆتۆفسكی( هات و تێڕوانینی خۆی بۆ دروست بوون و پێگه‌یاندنی ئه‌كته‌ر به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز له ستانسلافسكی خسته روو، ئه‌و دووه‌م مونه‌زیرێك بوو دوای ستانسلافسكی بۆ راهێنانی ئه‌كته‌رو پێشخستنی هونه‌ری نواندن له لابوورهكهی خۆیدا، كرۆتۆفسكی ـ هه‌وڵی ئه‌وه‌ی دا كه هه‌موو ئه‌و ته‌كنیكه نوێیانه‌ی وه‌ك ئه‌زموونێكی نوێ په‌یدای كردبوو، له جه‌سته‌ی ئهكتهردا به‌رجه‌سته‌ی بكات بۆ پێشخستنی ئه‌دای ئه‌كته‌ر، له پێناو چه‌سپاندنی ئه‌و تیۆره‌ی كرۆتۆفسكی به ناوی ( شانۆی هه‌ژار ) داینابوو .
كرۆتۆفسكی له‌و رێبازه تایبه‌تیه‌ی خۆیدا ویستی قورسایی هه‌ره گه‌وره له كاری شانۆییدا بخاته سه‌ر ئه‌كته‌ر، بۆیه ده‌ڵێت : ئه‌كته‌ر كرۆكی راسته‌قینه‌ی شانۆیه له‌وه‌ی ئه‌نجامی ده‌دات و له‌وه‌ش كه ده‌یگه‌یه‌نێت، ئه‌كته‌ر ته‌نیا توخمێكه له نمایشی شانۆییدا كه ناتواندرێت ده‌ست به‌رداری بین .. ئێمه ده‌توانین ده‌ست به‌رداری ده‌رهێنه‌رو ده‌ق و موزیك و ئارایشت و زۆر شتی تر بین له شانۆدا ته‌نها ئه‌كته‌ر نه‌بێت، چونكه ئه‌كته‌ر به هێزترین و كاریگه‌رترین ئامرازێكه له شانۆدا بۆ گه‌یاندنی گوتاری شانۆیی به بینه‌ر ..
بۆیه ده‌رهێنه‌ری ناوداری ئینگلیزی(بیته‌ر برۆك) ده‌ڵێت : كرۆتۆفسكی له بواری خۆیدا ده‌ست پێشخه‌ری یه‌كه‌مه، به‌ڵام ده‌كرێ بپرسین بۆ ؟
چونكه ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم، كه‌سێ نه‌بووه له جیهاندا دوای ستانسلافسكی توانیبێتی به قه‌د ئه‌و ئه‌وه‌نده به دوای سروشتی نواندن و رواڵه‌ت و مانا‌و چمكه‌كانی نواندندا گه‌ڕابێت، هه‌روا به‌و تێر‌و تهسهلییه كاری بۆ زانسته هزری و جه‌سته‌ییه‌كانی ئه‌كته‌ر كردبێت .
كرۆتۆفسكی هه‌وڵی داوه بپرژێته سه‌ر ئاماده بوونی سۆز لای ئه‌كته‌ر له‌سه‌ر شانۆدا له‌رێگه‌ی ئه‌و سۆزه عه‌مبار كراوانه‌ی له یادگه‌ی ئهكتهردا هه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌كته‌ر له كاتی پێویست دا بۆ كاری نواندن سوودییان لێ ببینێت و به‌رجه‌سته‌یان بكات، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێ له توێژه‌ره گه‌وره‌كانی شانۆ پێیان وابوو كه سوود وه‌رگرتن له یادگه‌و سۆز بۆ ئه‌كته‌ر، كارێكی كاتییه كه هه‌ندێ كات دێت و هه‌ندێ كاتی تر نایه‌ت، بۆیه له‌و رووه‌وه گه‌ڕانه‌وه بۆ ستانسلافسكی و به‌كارهێنانی تیۆری سیحراوی ( ئه‌گه‌ر ..) به باشتر زانراوه بۆ ئه‌كته‌ر له كاتی نمایشكردندا.
هه‌میشه ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ی ستانسلافسكی پرسیار بۆ ئه‌كته‌ر دروست ده‌كات، وه‌ك له ناخی خۆیدا بڵێ ئه‌گه‌ر من له جێی ئهوكاراكتهره بوومایه چیم ده‌كرد ؟ ئه‌گه‌ر روداوێكی له‌م جۆره هاته پێش چی بكه‌م باشه ؟
ستانسلافسكی یه‌كێك بووه له گه‌وره‌ترین دامه‌زرێنه‌رانی قوتابخانه‌ی شانۆیی رووسی، كه دواتر شوێن په‌نجه‌ی خۆی له سه‌ر زۆربه‌ی رێبازه شانۆییه‌كانی دوای خۆشی به جێ هێشت، كه تا ئێستاكه‌شی له‌گه‌ڵ دابێت له روووی ئاماده‌كردنی ئه‌كته‌ره‌وه تیۆره هونه‌رییه‌كانی بۆ دروست بوونی ئه‌كته‌ر له زۆر شوێنی جیهاندا پیاده ده‌كرێت .
كرۆتۆفسكی كاتێ له ستانسلافسكی ده‌دوێت ده‌ڵێت : به‌هه‌ق ستانسلافسكی مونه‌زیری یه‌كه‌می هونه‌ری نواندنه لای ئه‌كته‌ر، من له قوتابخانه‌ی ستانسلافسكی په‌روه‌رده بووم ، له توێژینه‌وه قوڵه‌كانی ئه‌وو ستایله نوێكانی ده‌رباره‌ی هونه‌ری نواندندا زۆرشت فێر بووم، هه‌موو ئه‌مانه وایان كرد كه ستانسلافسكی بۆمن ببێته نموونه‌ی هه‌ره باڵا له هونه‌ری نواندندا .
به قسه‌كانی (ئهجینوباربا) هه‌موو ئه‌وانه‌ی له قوتابخانه‌ی ستانسلافسكی په‌روه‌رده بوون، هیچیان وه‌ك (مایرهۆلد) قوتابی راسته‌قینه‌ی ئه‌و نه‌بوون، كه توانی نه‌ك هه‌ر ته‌نها ئه‌زموونه‌كانی ئه‌و به‌رده‌وامی پێ بدات به‌ڵكو چڕتریشیان بكاته‌وه.
كاتێكیش كرۆتۆفسكی له‌مه‌ڕ ئه‌زموونی خۆی قسه ده‌كات ده‌ڵێت: سه‌برو ئارامم نامێنێ كاتێ یه‌كێك لێم ده‌پرسێ له‌نمایشه شانۆییه ئهزموونگهرییهكانت ره‌سه‌نایه‌تی له كوێ دا ده‌بینیت ؟
ده‌مه‌وێ له‌و كاته‌دا بڵێم له شانۆدا بنكه‌و پنتێكی جێگیر نیه، به‌ڵكو هه‌موو ئه‌زموونێكی نوێ كۆمه‌ڵێ ته‌كنیكی نوێ ی تێدا به‌كار دێ، ئه‌مه ده‌بێته لق نه‌ك كرۆكی ره‌سه‌ن، ئێمه هه‌میشه له هه‌وڵی ئه‌وه‌داین كه له پنتێكی دیاری كراودا جێگیر نه‌بین و هه‌میشه به دوای گۆڕاندا بگهرَێین، چونكه ئه‌زموونه نوێكان له گۆڕان دان نه‌ك له دووباره كردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی باوه.
كرۆتۆفسكی ئه‌زموونه شانۆییه‌كانی خۆی له لابوری شانۆییدا- ستۆدیۆی ئه‌كته‌ر چڕ كرده‌وه و بایه‌خی زۆری به تیۆری روخان و بونیات نانه‌وه دا له شانۆدا، یا گه‌ڕان به دوای خود له پێناو ده‌رخستنی توانستی جه‌سته دا، كرۆتۆفسكی كه هه‌موو پشت به‌ستنێكی به ئه‌كته‌ر بوو، هه‌موو هه‌وڵی بۆ ئه‌وه‌بوو كه بتوانێت وا له ئه‌كته‌ر بكات خۆی توانای ته‌قاندنه‌وه‌ی توانسته‌كانی خۆی هه‌بێت و بتوانێت بینه‌ر بكات به به‌شێك له نمایشه شانۆییه‌كان و سنوورێك له نێوانییاندا نه‌مێنێ .
هه‌ردوو ته‌وژمی ستانسلافسكی و كرۆتۆفسكی به پله‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئه‌كته‌ر ده‌وه‌ستن و ئه‌كته‌ر ده‌كه‌ن به ره‌گه‌زی بنه‌ڕه‌تی نمایشی شانۆیی، چونكه پییان وایه بونیاتنانی ئه‌كته‌ر و په‌ره‌پێدانی توانسته‌كانی ده‌كرێ ببێت به سه‌رچاوه‌ی به زیندووراگرتنی شانۆ، چونكه وه‌ك ئه‌وان ده‌ڵێن: بینه‌ر هه‌موو هه‌سته‌كانی لای ئه‌كته‌ر ده‌مێنێته‌وه، ئه‌گه‌رچی هه‌موو پێكهاته‌كانی دیكه‌ی شانۆ هه‌ر یه‌كه‌و به ئاستی خۆی گوتاری خۆیان ده‌بێت، به‌ڵام هیچییان وه‌ك ئه‌كته‌ر ناتوانن موخاته‌به‌ی هزری و ده‌روونی بینه‌ر بكه‌ن .
ن/ حه‌یده‌ر عه‌بدولڕه‌حمان
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.