گه‌ر ئاوڕێك له مێژووی شانۆی درامای كوردی بده‌یه‌وه ناتوانرێ ڕۆڵی هه‌ندێ هونه‌رمه‌ند له بیربكرێ كه خاوه‌ن ئه‌زموون و مێژووی جوانی بزووتنه‌وه‌ی شانۆ‌و درامای كوردین له‌هه‌ولێری پایته‌خت كه ساڵانێك به دڵسۆزی و خۆشه‌ویستی زۆره‌وه بره‌ویان به‌كاری هونه‌ری داوه به پێی ئه‌و قۆناخانه‌ی كه‌ته‌نها ئامانج خزمه‌تكردن بووه ، یه‌كێك له‌و هونه‌رمه‌ندانه كه‌ناوێكی ناسراو دیاربووه له گۆڕه‌پانی دراما‌و شانۆی كوردی مامۆستا ( فه‌رهاد شه‌ریف )ه كه له ساڵی 1946 له شاری هه‌ولێر له‌دایكبووه ، قۆناغه‌كانی خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یی له شاری هه‌ولێر ته‌واوكردووه ، وه‌له‌ساڵی 1971 بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له كۆلێژی هونه‌ره‌جوانه‌كانی به‌غدا وه‌رگرتووه له‌به‌شی شانۆ _ ده‌رهێنان ، هه‌ر له‌ساڵانی حه‌فتاكان سه‌رۆكی به‌شی نواندن بووه له ئێزگه‌ی به‌غدا ، وه‌له كۆمه‌ڵێك تیپ و گرووپی شانۆیی ئه‌ندام یان سه‌رۆك یان جێگری سه‌رۆك تیپ یان ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر بووه ، وه له‌دووای ڕاپه‌رینی گه‌لی كورد ڕۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه له دامه‌زراندنی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی هه‌ولێر له‌ساڵی 1992 وه‌یه‌كه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و په‌یمانگایه بووه ، ده‌سپێكی كاری هونه‌ری مامۆستا‌و هونه‌رمه‌ند خوالێخۆشبێت فه‌رهاد شه‌ریف ده‌گه‌ڕێته‌وه ساڵی 1971 وه ئه‌و به‌رهه‌مه هونه‌ریانه‌ی كه وه‌ك نواندن یان ده‌رهێنان كاری تیادا كردووه وه‌ك به‌رهه‌مه‌كانی :
1- شانۆگه‌ری كاوه‌ی ئاسنگه‌ر
2- شانۆگه‌ری ڕۆژهه‌ڵات
3- شانۆگه‌ری یه‌كگرتن
4- شانۆگه‌ری خوازبێنی
5- شانۆگه‌ری بهزۆركراوه به‌دكتۆر
6- شانۆگه‌ری شه‌هید
7- شانۆگه‌ری مهم و زین
8- شانۆگه‌ری راشامۆن
9- شانۆگه‌ری رۆمیۆ جولێت
10- شانۆگه‌ری ئه‌و ده‌مه‌ی ئه‌ڤین مه‌زنتر ده‌بێت
11- شانۆگه‌ری دووبرا
12- شانۆگه‌ری خانزادی میری سۆران
13- شانۆگه‌ری هه‌ڵگه‌رانه‌وه
14- شانۆگه‌ری گێله پیاو
15- شانۆگه‌ری ماڵی نه‌خۆری لۆ چه‌كمه بۆری
16- شانۆگه‌ری وته‌ی به‌ڵێ ، وته‌ی نه‌خێر
17- درامای ڕه‌جه‌بی ده‌رگه‌وان
18- شانۆگه‌ری خۆتان بگرن هات
19- شانۆگه‌ری خزمه‌تكارێكی گۆیرایهڵ
20 - شانۆگه‌ری ته‌رمی سهرشۆستهكه
21- شانۆگه‌ری محه‌مه‌دو سێوێ
خوالیخۆشبیت خاوه‌ن ئه‌زموون ومێژوویهكی جوان و پڕشنگداره له بزوتنه‌وه‌ی شانۆ‌و درامای كوردیدا ، وه ماوه‌یه‌كی زۆر باری ته‌ندروستی باش نه‌بووه تاوه‌كو ڕۆژی هه‌ینی ڕێككهوتی 17/7/2015 له شاری هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد و به‌ره‌و دوا مه‌نزلگای هه‌میشه‌یی رۆیشت و ماڵئاوایی له دۆست و هاوڕێیان و شانۆكاران كرد ، جێگه‌ی ئاماژه پێدانه په‌رتووكه‌كانی كتێبخانه‌كه‌ی له‌سه‌ر وه‌سیه‌تی خۆی له بواری شانۆ و ده‌رهێنان بۆ سوودمه‌ندبوونی قوتابیان پێشكه‌شی په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی هه‌ولێری كرد ، وهلهڕێوڕهسمێكی شایسته‌دا هۆڵی به‌شی شانۆی په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كان ناونرا هۆڵی فه‌رهاد شه‌ریف و په‌یكه‌رێكی بۆدانرا وه‌ك ڕێز‌و وه‌فایه‌ك له‌پاڵ ئه‌و خزمه‌ته‌ی هه‌یتی وه‌ك شانۆكارو مامۆستا ، له‌هه‌مانكاتدا لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان له‌ته‌ك شه‌ش هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ر په‌یكه‌رێكی تری مامۆستا فه‌رهاد شه‌ریف ی له باخچه‌ی سهندێكا دانا ، روحی شادبێ و جێگه‌ی به‌هه‌شتبێ .
ن/ سه‌لام باپیر بالیسانی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.