سه‌رمایه‌داریی چۆن كار له هونه‌ر ده‌كات؟ ئایا سه‌رمایه‌داری په‌ره‌ی به هونه‌ر داوه و به‌های بۆ هونه‌ر گه‌ڕاندووه‌ته‌وه، یان هونه‌ر و كاری هونه‌ریی بێ به‌ها كردووه؟ كێ هاوكاریی سه‌رمادارییه بۆ جێبه‌جێكردنی پلانه‌كانی دژی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و به كاڵاكردنییان؟ یان ده‌توانین ڕوونتر بپرسین ئایا سه‌رمایه‌داریی دوژمنی هونه‌ره؟ ئه‌م پرسیارانه و ده‌یان پرسیاری تر له دوتوێی كتێبێكی قه‌باره مامناوه‌نددا وه‌ڵامدراونه‌ته‌وه، كه ئه‌ویش كتێبی "سه‌رمایه‌داریی و داهاتووی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر"ی ئالان وودسه كه پێشڕه‌و محه‌مه‌د كردوویه‌تی به كوردی و ناوه‌ندی ڕه‌هه‌ند له دوتوێی 145 لاپه‌ڕه‌دا چاپ و بڵاویكردووه‌ته‌وه.
یه‌كێك له نه‌ریته نوێكانی دونیای وه‌رگێڕانی كوردی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی پێشوو ئه‌وه‌یه كه وه‌رگێڕكاران به ئاگاداریی نووسه‌ر یان خانه‌ی بڵاوكردنه‌وه كتێب وه‌رده‌گێڕن، كه به‌لای منه‌وه ئه‌مه هه‌وڵێكی گرنگ و جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه و هه‌نگاوێكه به‌ره‌و ئه‌وه‌ی ئیدی زمانی كوردی ببیته زمانێك كه له‌نێو زمانانی دونیادا ناوی بهێنرێت و نووسه‌رانیش باسی وه‌رگێڕانی كتێبه‌كانیان بكه‌ن بۆ ئه‌م زمانه، نه‌ك وه‌كو پێشووتر (به دزییه‌وه) یان به شه‌رمه‌وه كتێبی گه‌وره نووسه‌ران ده‌كرایه كوردی و بێئه‌وه‌ی نه نووسه‌ر و نه ده‌زگای بڵاوكردنه‌وه ئاگادار بێت. بۆ كتێبه نووسه‌ر پێشه‌كییه‌كی بۆ چاپه كوردییه نووسیوه و خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕیوه به‌وه‌ی كتێب و توێژینه‌وه‌كانی بۆ سه‌ر زمانی كوردی وه‌رده‌گێڕدرێن. له‌وێدا ئاماژه‌ی بۆ زۆرخاڵی دیكه‌ی گرنگ كردووه كه ئه‌وانیش كاركردنی سه‌رمایه‌دارییه بۆ وێرانكردن و به تاڵانبردنی كه‌له‌پووری خۆرهه‌ڵاتی و له‌وێدا ده‌نووسێت:
"سه‌رمایه‌داریی خه‌ریكی وێرانكردنی میراتی كولتووریی مرۆڤایه‌تییه. ئه‌م ماڵه گه‌نجینه فراوانه‌ی شارستانێتیی مرۆڤایه‌تیی، كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چوار هه‌زار ساڵ پێش ئێستا، به‌شێوه‌یه‌كی سیسته‌ماتیك تاڵان كرا، له‌ناوبرا و وێرانكرا ئه‌ویش وه‌ك ده‌ره‌نجامی په‌لاماردانی ئه‌نگلۆ-ئه‌مریكیی بۆسه‌ر عێراق."
هه‌ر له پیشه‌كییه‌كه‌دا نووسه‌ر باس له‌و ئایینه ده‌كات كه سه‌رمایه‌داری بۆ شه‌رعییه‌تدان به كاره‌كانی په‌یڕه‌وی ده‌كات كه ئه‌ویش ئایینی په‌رستی پاره‌یه و ده‌نووسێت:
"ئایینی ڕاسته‌قینه‌ی سه‌رمایه‌داریی نه مه‌سیحییه‌ته، نه ئیسلام نه جوله‌كایه‌تیی، به‌ڵكو په‌رستنی سامانه: خواوه‌ندی سامان و سه‌روه‌ت. سه‌رمایه‌داران حه‌زده‌كه‌ن هه‌ر كه‌سێكی پیاوان، ژنان و منداڵان بۆ ئه‌م خوا بێ ڕه‌حمه بكه‌نه قوربانیی. ئه‌مه ئایینێكه دڵی نییه، ده‌روون و مێشكی نییه. ئه‌مه ئایینێكه به‌ته‌واوی ته‌رخانكراوه بۆ كۆكردنه‌وه و خزمه‌تكردن به ده‌وڵه‌مه‌ندان له‌م جیهانه‌دا. ئینجا دواتر بۆ پیاوێكی ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌گوترێت: چونك ئه‌م چاكه‌كاره و په‌سندكراوه‌ی ڕزگاركه‌ری ئێمه، خودایه"
به‌ده‌ر له‌م پێشه‌كییه درێژه‌ی نووسه‌ر بۆ چاپه كوردییه‌كه، كتێبه‌كه له سێ به‌ش پێكهاتووه كه به‌شی یه‌كه‌م ته‌رخان كراوه بۆ سه‌رمایه‌داریی و هونه‌ر و له‌وێدا به وردی نووسه‌ر له‌سه‌ر كاركردنی سه‌رمایه‌داری هه‌ڵوه‌سته‌ی كردووه له‌سه‌ر هونه‌ر و بێبه‌هاكردنی هونه‌ر. نووسه‌ر نموونه‌ی شانۆ و مۆزیك و تابلۆ گرنگه‌كانی نێو مێژووی هونه‌ری ئه‌وروپی ده‌هێنێته‌وه و پاشان باس له ڕوانینی سه‌رمایه‌داری ده‌كات بۆ ئه‌م كاره گرنگانه. له‌وێدا ئاماژه به خاڵێكی ترسناك ده‌كات، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه سه‌رمایه‌داری به سه‌رمایه (پاره) هونه‌ر ده‌پێوێت. هه‌ر كارێكی هونه‌ری له‌ڕێی سه‌رمایه‌وه به‌هاكه‌ی دیاری ده‌كرێت. واته هونه‌ر ده‌كرێته كاڵایه‌ك بۆ كڕین و فرۆشتن، ئه‌گه‌ر به‌رهه‌مێكی هونه‌ریی له بازاڕدا كڕیین و فرۆشتنی پێوه نه‌كرێت و به‌هایه‌كی به‌رزی نه‌بێت، ڕه‌نگه به هونه‌ر دانه‌نرێت.
ئالان وودس له سه‌ره‌تای به‌شی یه‌كه‌مدا زۆر ڕاشكاوانه ده‌نووسێت "سه‌رمایه‌داریی به‌قووڵی دوژمنی هونه‌ره"، بێگومان وودس له خۆوه ئه‌م قسه‌یه ناكات و له‌نێو ئه‌م كتێبه‌دا به ده‌یان به‌ڵگه ئه‌مه ده‌سه‌لمێنێت. یه‌كێك له دیارترین به‌ڵگه‌كان ئه‌وه‌یه كه ئه‌م نووسه‌ره داعش به به‌رهه‌می سه‌رمایه‌داری له قه‌ڵه‌م ده‌دات، به‌تایبه‌ت ئه‌وكاته‌ی ده‌كه‌ونه بێ به‌هاكردنی كه‌له‌پوور و هونه‌ر له عێراق و سووریا، وودس نموونه‌ی ئه‌وه دێنێته‌وه كه ئه‌مه‌ریكا له ڕێی داعشه‌وه به هه‌زاران پارچه‌ی به‌نرخی شوێنه‌واری مۆزه‌خانه‌كانی عێراق و سووریای به نرخی كه‌م بۆ خۆی بردووه و داعش وه‌كو بازرگانێكی شوێنه‌وار ڕۆڵی بینیوه. ئه‌م نووسه‌ره ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه ئه‌و پارچه ئاسه‌وارانه‌شی كه داعش بۆیان نه‌فرۆشراوه و له ڕووی قه‌باره‌وه گه‌وره‌بوون شكاندوویانه تا ئه‌و كه‌له‌پووره چوار هه‌زار ساڵییه بسڕدرێته‌وه.
له به‌شی دووه‌م و سێیه‌می ئه‌م كتێبه‌دا نووسه‌ر به وردی كاری له‌سه‌ر چه‌ندین خاڵی دیكه‌ی سه‌رمایه‌داری كردووه كه له هه‌وڵی بێبه‌هاكردنی هونه‌ر و ئه‌ده‌بدان. به‌تایبه‌ت ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه هونه‌رێك بره‌وی هه‌یه كه جه‌ماوه‌ریی و ڕازیكه‌ری دڵی بینه‌ر بێت. هونه‌رێك نه‌بێت كه رۆحییه‌تی شۆڕشگێڕی له‌نێو تاكدا زیندوو بكاته‌وه. سه‌باره‌ت به ئه‌ده‌بیش باس له‌وه ده‌كات ئه‌و ڕۆمانانه بره‌ویان هه‌یه كه بازاڕیین و دڵی خوێنه‌ر ڕازی ده‌كه‌ن، نه‌ك خوێنه‌ر به‌ره‌و وشیاریی و شۆڕشگێڕی ئاراسته بكه‌ن.
خاڵێك كه له زۆرجێگه‌ی ئه‌م كتیبه‌دا نووسه‌ر پێداگریی له‌سه‌ر ده‌كات ئه‌وه‌یه كه به‌های هونه‌ر به پاره ناپێورێت، به‌های هونه‌ر له خودی هونه‌ر خۆیدایه، له‌و ئایدیایانه‌دایه كه هه‌ڵگرییه‌تی نه‌ك له‌و به‌هایه‌ی كه چه‌نده فرۆشی زۆره یان چه‌نده بینه‌ری هه‌یه، یان سه‌رمایه‌دارێك چه‌ندی پاره پێ ده‌دات. له جێگه‌یه‌كدا زۆر به ڕاشكاوی ده‌نووسێت:
"بێگومان هونه‌ر ده‌بێت هه‌میشه بۆ ئازادیی تێبكۆشێت. هونه‌ری ڕه‌سه‌ن و ڕاسته‌قینه ده‌بوو به‌شێوه‌یه‌كی ئازادانه ئه‌و شته ده‌ببڕێت كه له‌ناوه‌وه‌دا بوونی هه‌بوو نه‌ك ئه‌و شته‌ی له ده‌ره‌وه له‌لایه‌ن هه‌ر شت و هه‌ر كه‌سێكه‌وه سه‌پێنرابێت، چونكه هونه‌رێكی وه‌ها به‌زه‌رووریی هونه‌رێكی خراپه. له‌به‌رئه‌وه هونه‌ر كۆنتڕۆڵ و ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت ڕه‌تده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ك چۆن له‌هه‌مانكاتدا دیكتاتۆرییه‌تی ئایین و كڵێساش ڕه‌تده‌كاته‌وه. هه‌روه‌ها سته‌مكاریی بازاڕیش ڕه‌تده‌كاته‌وه، كه دوژمنێكی سه‌رسه‌ختی هونه‌ر و داهێنانه."
ئه‌وه‌ی لێره‌دا خرایه‌ڕوو ته‌نها خستنه‌ڕوویه‌كی كورتی ئه‌م كتێبه بوو، ئه‌م كتێبه، یه‌كێكه له كتێبه گرنگه‌كان بۆ تێگه‌یشتن هه‌م له سه‌رمایه‌داریی و هه‌م له‌و دۆخه نه‌خوزراوه‌ی ئێستا له دونیای ئه‌ده‌ب و هونه‌ردا له جیهاندا ده‌گوزه‌رێت. كتێبێكه شایسته‌ی ئه‌وه‌یه نه‌ك جارێك، پێویسته چه‌ند جارێك بخوێنرێته‌وه و ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت جیاكاری بكه‌ن له‌نێوان هونه‌ری بازاڕیی و هونه‌ری ڕاسته‌قینه‌دا ئه‌م كتێبه كۆمه‌كێكی باشیان ده‌كات. ده‌ستخۆشی بۆ پێشڕه‌و محه‌مه‌د، كه هه‌ڵبژاردنی ئه‌م كتێبه و وه‌رگێڕانی پێویستییه‌كی هه‌نووكه‌یی كتێبخانه‌ی كوردی بوو.
ن/ ئارام كۆشكی
كوردستان تیڤی/كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.