ن/ حه‌یده‌ر عه‌بدولڕه‌حمان
له‌و ماوه‌یه‌داو به‌بۆنه‌ی 100 ساڵه‌ی ماڵئاوایی كردنی، كتێبێكی تر له زانكۆی ئۆكسفۆرد ده‌رباره‌ی شكسپیری مه‌زن بڵاو كرایه‌وه، له گه‌ڵ ئه‌و بڵاو كراوه نوێیه‌دا زۆر كه‌س هه‌ن ده‌پرسن تۆ بلێ ی تا ئێستاكه‌ش دوای زێتر له 400 ساڵ له ماڵئاوایی كردنی، شتێ مابێ ده‌رباره‌ی ئه‌و پیاوه‌و به‌رهه‌مه‌كانی نه‌گوترابێت؟
به‌ڵێ ئه‌و كتێبه‌ی نووسه‌ری ناسراوی به‌ریتانی ( ستانلی ویلز) ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ كه مرۆڤایه‌تی تا ئێستاكه‌ش شتی نوێ له شاكاره‌كانی ئه‌و شانۆ نووس و شاعیره گه‌وره‌یه‌ی جیهان هه‌ڵدێنجێ كه خه‌ڵكی تا ئێستاش نه‌یزانیووه .
ئه‌و كتێبه تازه‌یه‌ی ستانلی ویلز 125 لاپه‌ڕه‌یه و له قه‌واره‌دا بچووكه، به‌ڵام له ناوه‌رۆكدا وه‌ك ره‌خنه‌گران ده‌ڵێن كتێبێكی گه‌وره‌یه، نووسه‌ری كتێبه‌كه( ستانلی ویلز) یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین ئه‌و نووسه‌ره جیهانیانه‌ی ناویان به شكسپیره‌وه لكاوه و مامۆستای زانكۆی (بهرمنگهام)ی به‌ریتانی و به‌ڕێوه‌به‌ری شانۆی پادشاییه، چه‌ندین به‌رهه‌می ده‌رباره‌ی شكسپیر بڵاوكردۆته‌وه، له‌وانه‌ش كتێبی ( شكسپیر بۆ هه‌موو سه‌رده‌مه‌كان 2002)
( شكسپیرو هاوبه‌شه‌كانی 2006) (شكسپیرو سیكس و خۆشه‌ویستی 2010) (ئه‌كته‌ره بلیمهكانی شكسپیر 2015)
ئه‌و كتێبه تازه‌یه‌شی هه‌شت به‌شه كه پێشهكیهكی بۆ نووسیووه به ناوی ( بۆ شكسپیر ؟) و تێیدا ئاماژه به‌و په‌یوه‌ندییه بنه‌ڕه‌تیه‌ی نێوان به‌رهه‌مه‌كانی شكسپیر به سه‌رده‌مه‌كانه‌وه ده‌كات و ده‌ڵێت : هه‌ركات ئێمه ده‌رگامان له رووی به‌رهه‌مه‌كانی شكسپیر داخست، ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه كه ئێمه خۆمان له ده‌سكه‌وتێكی گه‌وره له به‌ها زه‌هنی و رۆحیه‌كانی ئه‌و به‌رهه‌مانه بێبه‌ش ده‌كه‌ین.
ستانلی ویلز ـ له به‌شی یه‌كه‌می كتێبه‌كه‌ی دا باس لهشكسپیرو ستراتفۆرد ـ ی شوێنی له دایك بوونی ده‌كات و له كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و گونده‌ی شوێنی له دایك بوونی ئه‌و پیاوه مه‌زنه ده‌دوێت كه چه‌ند كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر دروست كردنی كه‌سایه‌تی شكسپیر ، پاشان فۆكس ده‌خاته سه‌ر زۆر نهێنی، له سه‌ر نهشو نووما بوونی به‌هره‌كانی شكسپیر، كه چۆن ئه‌و ژینگه‌یه بۆته هۆكار بۆ دروست بوونی به‌هره جیا جیاكانی شكسپیر، هه‌ر له بواری فێر بوونه‌وه تا كاریگه‌رییه ئه‌ده‌بیه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه له‌سه‌ر دروست بوونی كه‌سایه‌تیه‌كه‌ی، به تایبه‌ت له رووی فێر بوونی زمانی لاتینی و یۆنانی، ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌و سه‌رده‌مه‌ی منداڵی‌دا فێری بووه چۆن له ئاینده‌دا له شانۆگه‌ری و قه‌سیده‌و سۆناتاكانی ره‌نگی داوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌تا له شانۆگه‌ری ( جیمسی یه‌كه‌م ) دا سوودی له لایه‌نی ته‌لارسازی شانۆیی یۆنانی وه‌رگرتووه، له‌و شێوه ته‌لارسازییه‌ی شانۆدا شانۆ شێوه‌یه‌كی بازنه‌یی سێ نهۆمی بووه، جلوبه‌رگ و موزیك و ئیكسسواراتی شانۆیی جێگه‌ی بایه‌خی ئه‌و كاته‌ی شانۆ بووه، به‌ڵام به داخه‌وه هیچ له سۆناتاكانی شكسپیر به‌جێ نه‌ماوه .
له به‌شی دووه‌مدا نووسه‌ر ده‌پرژێته سه‌ر ( شانۆ له سه‌رده‌می شكسپیردا )و باس له فۆرم و شێوازه‌كانی شانۆدا ده‌كا له سه‌رده‌می شاژن ئه‌لیزابیسی یه‌كه‌م و شا جیمس ـ ی یه‌كه‌م ، نرخی چوونه ژووره‌وه بۆ هۆڵی شانۆیی له ته‌نیا بهنسێك تێنه‌په‌ڕیوه بۆ ئه‌وانه‌ی به پێوه ده‌وه‌ستن و دوو بهنسیش بۆ ئه‌وانه‌ی له سه‌ر كورسی داده‌نیشن ، هه‌روه‌ها نووسه‌ر باس له‌وه ده‌كات كه له سه‌رده‌می شكسپیردا جگه له ته‌لارسازی بایه‌خێكی زۆر به جل‌و به‌رگ و ئیكسسسواراتی شانۆ دراوه، وێڕای به‌كار هێنانی چه‌ندین ئامێری موزیكی هاوشان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی رووداوه‌كان، له‌وانه‌ش ته‌پڵ و كه‌مان و بوق، به‌ڵام هیچ له نۆته‌ی ئه‌و موزیكانه به‌جێ نه‌ماوه بۆ ئه‌وه‌ی شتێ له میلۆدی ئه‌و موزیكانه تێ بگه‌ین كه له‌و شانۆگه‌ریانه‌دا بكار هاتوون .
له به‌شی سێیه‌مدا( شكسپیر له له‌نده‌ن ) نووسه‌ر تیشك ده‌خاته سه‌ر لایه‌نی نووسینی شانۆگه‌ریه‌كان و ئه‌كته‌ری شكسپیرو و په‌یوه‌ندییه‌كانی شكسپیر له‌گه‌ڵ تیپه شانۆییه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی له‌نده‌ن و نووسه‌رو شانۆكاره‌كانی ئه‌و كاته، هه‌روه‌ها سازكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆشكی پاشایه‌تی .
هه‌روه‌ها ویلز باس له سۆناتاكانی ئه‌و كاته‌ی شكسپیر ده‌كات ( سۆناتا قه‌سیده‌یه‌ك بووه كه له چوارده به‌یت پێك هاتووه، وه‌ك ئه‌و سۆناتانهی له هاملیت و ئۆتیل و ماكبێس و لیر پاشادا هاتوون .
یه‌كه‌م چاپی شاكاره‌كانی شكسپیر له ساڵی 1623 ده‌رچووه، ئه‌و شاكارانهش دابه‌شی سه‌ر سێ لایه‌نی سه‌ره‌كی كراون ،یه‌كه‌میان : شانۆگه‌رییه مێژووییه‌كانن و نووسه‌ر چه‌ند نموونه‌یه‌كی له‌و به‌رهه‌مانه‌ی شكسپیر به نموونه هێناوه‌ته‌وه كه شكسپیر سه‌رچاوه‌ی نووسینیانی له مێژوودا وه‌رگرتووه، به تایبه‌ت كتێبه مێژوو ییه‌كه‌ی نووسه‌ری ناسراوی به‌ریتانی رافاییل هولینشد، به ناوی ( تۆماره مێژووییه‌كان ) له چه‌شنی شانۆگه‌ریه‌كانی هاملیت و ئۆتیل و ماكبیس و لیر پاشا .
له‌و به‌شه‌دا نووسه‌ر تیشك ده‌خاته سه‌ر لایه‌نی كێشه سیاسییه‌كان و ره‌وتی كاركردنی پاشا‌و په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ گه‌له‌كه‌ی و پرسی یهرژوهندییه گشتی و تایبه‌تیه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگای ئه‌و كاته‌و ئه‌و كێشه‌و ئاریشانه‌ی له ئه‌نجامی لێك دابڕانی نه‌ته‌وه‌كان و تایفه‌كان دینه دی و كاریگه‌رییان له سه‌ر لێكتر دابڕانی نێو خێزانی ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه، هه‌ر یه‌كه‌و به ئاراسته‌یه‌كی جودا، دابڕان له نێو خێزانی ئاسایی تا ده‌گاته دابڕان له نێو چینی پاشایه‌تی و كۆشكی پاشایه‌تی .
ئه‌وه‌تا شكسپیر له شانۆیی ( ریتشاردی سێیه‌م) سوودی له كتێبه‌كه‌ی تۆماس مۆر ( مێژووی رتشارد شای سێیه‌م ) وه‌رگرتووه، وێڕای كتێبه‌كانی تری هولینشدهی مێژوو نووس و ئه‌دوارد هۆل خاوه‌نی كتێبی ( یه‌كگرتنه‌وه‌ی دوو خێزانی نه‌جیب زاده‌ی ناودار لانكاسترو یۆرك )
هه‌روه‌ها شكسپیر زۆر كه‌وتۆته ژێر كاریگه‌ری نووسینه‌كانی شانۆ نووسی رۆمانی سنیكا ـ له سه‌ده‌ی یه‌كه‌می پێش له دایك بوون، كه نووسینه‌كانی پڕیه‌تی له تارمایی و دیمه‌نی توند‌و تیژی، به‌ڵام شكسپیر هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه مۆركی تایبه‌تی خۆی بخاته نێو ئه‌و شانۆگهریانهو زمانێكی شانۆیی ده‌وڵه‌مه‌ندی بۆ هونینه‌وه‌ی رووداوه‌كان به كار هێناوه .
هه‌روه‌ها شكسپیر له ( هه‌وڵی دڵداره‌كان به با چوو 1594)ـ 1595 زێتر پشتی به خه‌یاڵی تایبه‌تی خۆی به‌ستووه ، به‌ڵام سوودی له سه‌رچاوه‌ی دیكه‌ش وه‌رگرتووه، ئه‌وه‌تا پاشا ناڤار له گه‌ڵ سێ له پیاوانی كۆشكی خۆی بایرۆن و لونجفیل و دومین په‌یمان ده‌به‌ستێت كه واز له كه‌یف و سه‌فای دنیا بهێنن و په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ هیچ ئافره‌تێك نه‌به‌ستن و بۆ ماوه‌ی سێ ساڵان ته‌نیا خۆیان سه‌رقاڵی خوێندن بكه‌ن، ئه‌م بڕیاره‌یان دا بێ ئه‌وه‌ی بیر له هاتنی شازاده‌ی فره‌نسا بۆ وڵاته‌كه‌یان بكه‌نه‌وه، كه خۆی و سێ له كچه ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی رۆزالین و ماریا و كاترینی له گه‌ڵدا ده‌بێت، هه‌ریه‌ك له‌وان له كاتی هاتنی ئه‌و كچانه په‌یوه‌ندی نهێنی له گه‌ڵ یه‌كێ له‌واندا ده‌به‌ستێت بێ ئه‌وه‌ی یه‌كێكییان ئاگای له‌وی تریان بێت.
شكسپیر گه‌مه‌ی ئه‌و سێ پیاوانه‌ی خستۆته نێوچوارچیوه‌یه‌كی كۆمێدی به چێژ كه بینه‌ر به روداوه‌كانی سه‌رسام بێت .
هه‌روه‌ها شانۆگه‌ری ( تیتۆس ئهندرۆنیكۆس 1592) به هه‌مان شێوه فۆرمێكی كۆمیدی سووك به خۆیه‌وه هه‌ڵده‌گرێت ، كه وه‌ك ده‌ڵێن شكسپیر ئه‌م شانۆگه‌ریه‌ی به هاوبه‌شی له گه‌ڵ ( جۆرج بیل ) ی هاوڕێ ی نووسیووه و رووداوه‌كانی ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ده‌ی چواری پێش له دایك بوون، كه زۆرینه‌ی رووداوه‌كانی ئه‌فسانه‌یین، كاریگه‌ری زۆری شانۆگه‌ریه‌كه‌ی نووسه‌ری رۆمانی ئۆفید ( له‌ناوچونی بوونه‌وه‌ره‌كانی ) به سه‌ره‌وه‌یه، له رووی كرۆكی شانۆگه‌ریه‌كه‌و شێوازه‌كه‌ی، شانۆگه‌ریه‌كه له كاتی نمایش كردنی دا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به ده‌ست هێنا .
ستانلی ویلز له ئه‌نجامی كتێبه‌كه‌ی خۆیدا ده‌ڵێت : نووسینه‌كانی شكسپیر به درێژایی هه‌موو سه‌رده‌مه‌كان سنووری هوشیاریی مرۆڤایه‌تی تَپهڕاندووه، ئه‌و شاكارانه بۆیان هه‌یه پانتاییه‌كی زۆر له خه‌یاڵی ئێمه داگیر بكه‌ن، بۆ تێگه‌یشتن له خود و هه‌ژاندنی ده‌روونمان ،پڕیه‌تی له نموونه‌ی جۆراو جۆر له خۆزگه‌و ئاوات و به خیلی پێ بردن و نه‌فره‌ت كردن و دۆستایه‌تی و سۆز‌و خۆشه‌ویستی، بۆی هه‌یه ئه‌و شاكارانه زۆر له كاته‌كانمان پر كه‌ن له خۆشی، یانیش ببن به فاكته‌ر بۆ فرمێسك رشتن، به كورتی شكسپیر بۆ ئه‌وه هاته سه‌ر دنیا كه تا ئه‌به‌د لێی بمێنته‌وه‌و به جێی نه‌هێڵێ ..
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.