Erbil 18°C شەممە 21 ئەیلوول 04:11

داوا ده‌کرێت بۆردومانەکانی تورکیا لە دانیشتنی پەرلەماندا گفتوگۆی لەسەر بکرێت

زیاتر لە 52 پەرلەمانتاری عێراق
کوردستان TV
#7
100%

زیاتر لە 52 پەرلەمانتاری عێراق داوا دەکەن بۆردومانەکانی تورکیا بۆ سەر خاڵە سنوریەکانی کوردستان و عێراق بکرێتە بابەتی گفتوگۆی ئەنجومەنی نوێنەران.

به‌ پێی نووسرواێکی فەرمی میدیاكانی عیراق بڵاویانكردوه‌ته‌وه‌،  بە ئیمزای (52) پەرلەمانتارەوە، داوا له‌ محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كراوه‌ کە پرسی بۆردومانەکانی تورکیا بۆ ناوچه‌ سنووره‌ییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، بکرێتە بابەتی گفتوگۆی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌ لەو دانیشتنەدا، سەرۆکی ئەنجومەنی  وەزیران بەڕێز (د.عادل عبدالمهدی) و وەزیری ناوخۆ و وەزیر و لایەنە پەیوەندارەکانی دیکە میوانداری بکرێن، تا بگەینە چارەسەریکی راستەقینە و جدی ئەو کێشە و پێشێلکارییە بەردەوامانەی سەروەریی خاکی عیراق.

هه‌روه‌ها له‌راگه‌یاندراوێكدا حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دڵگرانى و نیگه‌رانیى قووڵى خۆى بۆ كه‌وتنه‌وه‌ى قوربانیانى سڤیل له‌ ئه‌نجامى بۆمبارانى ناوچه‌ سنوورییه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا ده‌رده‌بڕێت و سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ و که‌سوکاریان ده‌کات.

له‌ دواین بۆردومانیشدا ئێوارەی ڕۆژی 27ی حوزەیران فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا، لە كورتەك خێزانێكیان كردە ئامانج و لە ئەنجامدا چوار هاووڵاتی شەهیدبوون و پێنجی دیكه‌ش برینداربوون، كە سەرجەمیان ئەندامی یەك خێزانن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.