ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2019/6/29 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا له‌گه‌ڵ ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی کۆماری عێراق بەرھەم ساڵح كۆبووه‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌كان نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسی: ئەمڕۆ لە بەغدا لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی کۆماری عێراق بەرھەم ساڵح کۆبوومەوە.
دووپاتمکردەوە کە ئامادەین گشت کێشەکانمان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی عێراق چارەسەر بکەین لە کاتێکدا کە گشت ماف و بەرژەوەندییەکانی ھاوڵاتییانی ھەرێمی کوردستان پارێزراو بێت لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.