به‌پێی نوسراوێك كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به ژماره (10003) كه لە 23ی حوزه‌یرانی2019 ده‌رچووه و ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌ی شاره‌كان كراوه‌و كه تێیدا مه‌رجه‌كانی پێدانی مۆڵه‌تی بێ مووچه‌ی مامۆستایان خراوه‌ته‌ڕوو.
په‌روه‌رده رایده‌گه‌ێنێت مامۆستا مافی مۆڵه‌تی بێ مووچه‌ی هه‌یه پێویسته له یه‌كی ته‌مووز تا 30ی ئابی 2019 له رێگه‌ی په‌روه‌رده‌ی پارێزگاكان داواكارییه‌كه‌ی پێشكه‌ش بكات به‌پێچه‌وانه‌وه له‌و به‌رواره به دواوه هیچ نوسراوێك كاری پێناكرێت.
ده‌شڵێت نابێت مامۆستا ده‌ستله‌كارهه‌ڵگرتنی بۆ بكرێت تاوه‌كو فه‌رمانی وه‌زاری و فه‌رمانی كارگێڕی بۆ ده‌رده‌چێت به پێچه‌وانه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگا یاخود قوتابخانه لێی به‌رپرسیار ده‌بن.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.