ڕكابه‌ریه‌كانی خولی تۆپی ده‌ستی یانه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی كوڕان تایبه‌ت به گڕوپی یانه‌كانی هه‌ولێرو دهۆك ده‌ستی پێكرد
یاریه‌كانی ئه‌م گڕوپه‌ی خوله‌كه به به‌شداری حه‌وت یانه به شێوازی خول به یه‌ك قۆناغ به ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له هۆڵی وه‌رزشی داخراوی شه‌هید فڕه‌نسۆ هه‌ریری له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له ململانێكانی یه‌كه‌م ڕۆژیشدا، سێ یاری به‌ڕێوه‌چوو
سه‌ره‌تا یانه‌ی ته‌ق ته‌ق به سیی و پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر به بیستوسێ گۆڵ له یانه‌ی مه‌خمووری برده‌وه، له دووه‌م یاریشدا، یانه‌ی ڕواندز به سیی و سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به بیستوپێنج گۆڵ سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش تۆماركرد، له سێیه‌م یاریشدا،
یانه‌ی هه‌ولێری میواندار به سیی و سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به بیستویه‌ك گۆڵ له یانه‌ی سێمێلی برده‌وه، به ته‌واوبوونی سه‌رجه‌م یاریه‌كانی ئه‌م گڕوپه، چوار یانه‌ی خاوه‌ن پله‌كانی پێشه‌وه ده‌گه‌نه ڕیزی یانه پله نایابه‌كان، یاریه‌كانی گڕوپی سلێمانیش له بیستونۆی ئه‌م مانگه ده‌ستپێده‌كات
فۆتۆ - سانى ناسیح
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.