هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ عه‌مار كوفی نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی به ناوی "قسمه" بڵاوكرده‌وه، كه خۆشناو تیللۆ تێكسته‌كه‌ی بۆ نوسیوه و هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئاوازی بۆ داناوه، یه‌حیا موجی كاری دابه‌شكردنی میوزیكی بۆ كردووه، ئه‌یهاب نه‌بیل میكسی كردووه.
هونه‌رمه‌ندی ئاوازدانه‌ر هه‌ڵكه‌وت زاهیر، له چه‌ناڵی تایبه‌تی خۆی له یوتیوب كلیپی گۆرانییه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
عه‌مار كوفی یه‌كێكه له گۆرانیبێژه گه‌نجه‌كان، به به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی "عه‌ره‌ب ئایدڵ" زیاتر ناسرا، به كوردی و عه‌ره‌بی گۆرانی ده‌ڵێت و چه‌ند ڤیدیۆ كلیپێكی تۆماركراوی هه‌یه..
سه‌رچاوه/ سپی میدیا
داڕشتنه‌وه/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.