شاندێکی کوردستانی تورکیا لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، ڕاوێژکاری سەرۆکایەتیی سووریا کۆبووەوە و تاوتوێی پڕۆسەی یەکگرتنەوە لە سووریا، ڕێڕەوی ئاشتی لە تورکیا و هاوکاریکردنی شارەوانییەکانی ڕۆژاڤایان کرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە 11ـی تشرینی یەکەمی 2026، شاندێکی کوردستانی تورکیا کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، ڕاوێژکاری سەرۆکایەتیی سووریا ئەنجام دا، لە میانی دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پڕۆسەی تێکەڵبوونەوە لە سووریا، هاوکات ڕێڕەوی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتی لە تورکیا کرا.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا تاوتوێی هەماهەنگی و کارە هاوبەشەکانی نێوانیان لە داهاتوودا کرد، هەروەها جەخت لەسەر پێشکەشکردنی پاڵپشتی و هاوکاری بۆ شارەوانییەکانی ڕۆژاڤا کرایەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.