Erbil 31°C یەکشەممە 11 تشرینی یەکەم 14:37

کەلار.. جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە ناو بازاڕ دەستیپێکرد

100%

سەرۆکایەتیی شارەوانیی کەلار ڕایگەیاند، دەستیان کردووە بە نۆژەنکردنەوەی بەشێک لە ناو بازاڕی شارەکە بە شێوازی "بی ئارتۆن"، هاوکات لەگەڵ نۆژەنکردنەوەی 200 مەتر لە تۆڕی ئاوەڕۆی بازاڕەکەدا.

ئەمڕۆ یەکشەممە 11ـی تشرینی یەکەمی 2026، سەرۆکایەتیی شارەوانیی کەلار لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە: لە چوارچێوەی بەردەوامیی کارە خزمەتگوزارییەکاندا، دەست کراوە بە پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی بەشێک لە ناو بازاڕی شاری کەلار بە شێوازی "بی ئارتۆن".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە لە چوارچێوەی ئەم پڕۆژەیەدا، ئاوەڕۆی بازاڕەکەش بە درێژایی (200) مەتر نۆژەن دەکرێتەوە، ئەم کارەش بە مەبەستی جوانکردنی سیمای بازاڕ، باشترکردنی ژینگەکەی و ئاسانکاریکردنە بۆ کاروباری ڕۆژانەی هاووڵاتییان و کاسبکارانی شارەکە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.