له‌و چه‌ند ڕۆژه‌ی دوایدا كامیرامان و ده‌رهێنه‌ر (هه‌ردی عومه‌ر) له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك هه‌واڵێكی سه‌باره‌ت به گۆرانیبێژی كۆچكردووی شاری هه‌ولێر (ئه‌رده‌لان به‌كر) بڵاوكرده‌وه كه پێش 18 ساڵ كلیپێكی به‌ناونیشانی (نیوه‌شه‌وه دره‌نگه ) دروستی كردوه و بۆ یه‌كه‌مین جاره بڵاو ده‌بێته‌وه.
جێ وهبیرهێنامهوهیه ئه‌رده‌لان به‌كر یه‌كێكه له گۆرانیبێژه ده‌نگخۆشه‌كانی شاری هه‌ولێر ساڵی 1967 له شاری هه‌ولێر له دایك بووه و ساڵی 1986 یه‌كه‌م كاسێتی گۆرانی بڵاو كرده‌وه و ساڵی 1991 كوردستان و شاری هه‌ولێری جێهێشت و له وڵاتی سوید گیرسایه‌وه و ساڵی 1993 یه‌كه‌مین ئه‌لبوومی له تاراوگه بڵاو كرده‌وه و له ته‌واوی ژیانیدا خاوه‌نی 5 ئه‌لبوومی گۆرانیه، به‌ڵام ئه‌فسووس10 ساڵ پێش ئێستا له وڵاتی سوید و له به‌رواری 15 ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2009 به‌هۆی نه‌خۆشیه‌كی سه‌خته‌وه ماڵئاوایی یه‌كجاره‌كی لێكردین، پاشان ته‌رمه‌كه‌یان هێنایه‌وه شاری هه‌ولێر له ڕێوڕه‌سمێكی شایسته‌دا و له گۆڕستانی شێخ ئه‌حمه‌د ئه‌سپارده‌ی خاكیان كرد.".
سه‌رچاوه/هه‌ولێر
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.