Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 16:02

ئەمریکا سزایەکی دیکەی بەسەر هواویدا سەپاند

گومان ده‌كرێت ‌بۆ سیخوڕیكردن به‌كاربهێنرێت
کوردستان TV
100%

ئەمریکا سزایەکی تری بەسەر هواویدا سەپاند و لەمەودوا فەیسبووک ڕێگە بە ھواوی نادات ئەپەکانی فەیسبووک و ئینستاگرام و وەتسئەپ بە شێوەی بنچینەیی لە مۆبایلەکانیدا جێگیر بکات.

ئەمڕۆ شەممە به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە لەمەودوا کۆمپانیای فەیسبوک رێگا نادات کە ئامێرە نوێکانی هواوی بەشێوەیەکی بنچینەیی ئەپەکانی فەیسبوک و ئینستاگرام و وەتسئەپ بە شێوەی بنچینەیی لە مۆبایلەکانیدا جێگیر بکات.

ئاژانسەکە لە هەمان کاتدا ئاماژەی بەوەداوە، بەڵام ئەو کەسانەی ئێستا مۆبایلی هواوییان پێیە و بەکاریدەهێنن، دەتوانن سوود لە ئەپڵیکەیشنی فەیسبوک وەربگرن، ئەو بڕیارەش تەنها نەوەی نوێی هواوی دەگرێتەوە.

پێشتریش کۆمپانیای گوگڵ مۆڵەتی 90 رۆژی بە کۆمپانیای هواوی دا بۆ بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکانی وەکو گوگڵ پلەی ستۆر، ئەگەر خزمەتگوزاریی پلەی ستۆر لە مۆبایلەکانی هواوی رابگیرێت چیتر بەکارهێنەران ناتوانن بە شێوەیەکی فەرمی ئەپەکانی فەیسبووک و ئینستاگرام و وەتسئەپ بەکاربهێنن.

كۆمپانیای هواویی لەلایەن ئەمریکاوە تۆمه‌تبار دەکرێت بەوەی لەلایەن حكومه‌تی چینه‌وه ‌بۆ سیخوڕیكردن به‌كاربهێنرێت.

پ: سامان زاهیر

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.