Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 18:39

له‌سه‌دای 18ی قوتابیان له‌ ئه‌مریکا ئینته‌رنێتیان له‌ ماڵه‌کانیاندا نییه‌

ره‌ش پێسته‌كانن و داھاتی خانه‌واده‌كانیان وه‌ك پێویست نییه‌
کوردستان TV
100%

ئاژانسی ھه‌واڵیی ئه‌سۆشه‌یتد پرێس بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ ١٨ له‌سه‌دای قوتابیان له‌ ئه‌مریكا له‌ ماڵه‌كانیاندا، بێ ئینته‌رنێتن.

ئه‌سۆشه‌یتد پرێس ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ پشتبه‌ستن به‌ داتاكانی سه‌رژمێری دانیشتووان له‌ ئه‌مریكا، ھه‌روه‌ھا ١٧ له‌سه‌دای قوتابیان له‌و وڵاته‌ له‌ ماڵه‌كانیاندا كۆمپیوته‌ریان نییه‌ كه‌ به‌ ھۆیه‌وه‌ ناتوانن وه‌ك پێویست ئه‌ركه‌كانی خوێندنیان به‌جێ بگه‌یه‌نن.

به‌پێی ئاژانسی ھه‌واڵیی ئه‌سۆشه‌یتد پرێس، به‌ ھۆی نه‌بوونی ئینه‌رنێته‌وه‌ له‌ ماڵه‌كانیاندا، ھه‌ندێك له‌ قوتابیان له‌ ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كانیاندا له‌ ھه‌ر شوێنێكدا ئینته‌رنێتیان ده‌ست بكه‌وێت، ئه‌ركه‌كانی خوێندنیان به‌جێ ده‌گه‌یه‌نن.

ئاژانسی ناوبراو روونیكردووته‌وه‌ كه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ زۆربه‌ی ئه‌و قوتابیانه‌ی كه‌ له‌ ماڵه‌كانیان ئینته‌رنێتیان نییه‌، ره‌ش پێسته‌كانن و داھاتی خانه‌واده‌كانیان كه‌مه‌ و وه‌ك پێویست نییه‌.

زاندراوه‌ كه‌، سێ یه‌كی قوتابیان كه‌ له‌ ماڵه‌كانیاندا بێ كۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێتن، كه‌ دانیشتووی ویلایه‌تی میسیسیپی باشووری ئه‌مریكان.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.