ن/ سه‌دیق سه‌عید ڕواندزی
ناسیۆنالیزمی كوردی، ده‌ره‌نجامی فۆرمۆڵه‌بوونێكی سیاسی و هزری نه‌بووه كه تیایدا له چوارچێوه‌ی بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی و هزری بنه‌ماكانی سه‌رهه‌ڵبده‌ن، به‌ڵكو تا حزبی سیاسی وه‌ك ئۆرگانێكی ڕێكخراوه‌یی و هزری دروست نه‌بوو، شتێك نه‌بوو به‌ناوی خه‌باتكردن بۆ ناسیۆنالیزم.
هه‌موو شۆڕشه‌كانی كوردیش بنه‌مای خه‌بات و تێكۆشانیان له سه‌ر هزری نه‌ته‌وه‌یی و خه‌بات له پێناو نه‌ته‌وه‌دا به شێوه‌یه‌كی ساده بووه. ناسیۆنالیزم له كۆمه‌ڵگای كوردیدا،پتر هه‌ستێكی میللییانه‌ی خۆرسكی و جه‌ماوه‌ری بووه، له‌وه‌ی ده‌ره‌نجامی گۆڕانكارییه‌كی سیاسی وهزری بێت. بۆیه‌شه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ده‌ركه‌وته سه‌ره‌تاییه‌كانی هزری ناسیۆنالیزم له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا،ئه‌وا ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر مێژووی فه‌رهه‌نگ و كولتوور نه‌ك سیاسیه‌ت و هزر، چونكه ڕایه‌ك له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له‌و به‌شه‌ی كوردستاندا چه‌سپیوه، كه ڕه‌گه‌كانی ناسیۆنالیزم به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی له داستانی مهم و زیندا ده‌بینێته‌وه‌و ئه‌حمه‌دی خانێ به یه‌كه‌م شاعیری كورد ده‌ناسێنێ كه باسی بنه‌ماكانی نه‌ته‌وه له وداستانهدا ده‌كات.
له‌و ڕوانگه‌یه‌شه‌وه كتێبی (ناسیۆنالیزمی كوردی له مهم و زینی ئه‌حمه‌دی خانی)دا، یه‌كێكه له‌و كتێبه به قه‌باره بچووك و ناوهڕۆك ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌ی كه‌دوای سی و شه‌ش ساڵ له نووسینی به‌بڕوای من، هێشتا به‌های فه‌رهه‌نگی و مه‌عریفی خۆی هه‌ر ماوه، ئه‌م كتێبه نووسه‌رو ئه‌كادیمی دیاری كورد( فه‌رهاد شاكه‌لی) به زمانی ئینگلیزی نووسیویه‌تی و سی شه‌ش ساڵ له‌مه‌و به‌ر، وه‌ك پێداویستییه‌كی وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر پێشكه‌ش به به‌شی زمانانی ڕۆژهه‌ڵات له زانكۆی ئۆپسالا له‌وڵاتی سوێد كراوه و ئه‌مساڵ به‌زمانی كوردی له‌لایه‌ن(سوداد ڕه‌سوڵ) وه‌رگێڕدراوه. ئه‌م كتێبه له چه‌ند به‌شێكی جیاواز پێكهاتووه.له‌ده‌سپێكدا، نووسه‌ر ئاماژه به و كتێبانه ده‌كات كه له باره‌ی داستانی مهم و زینی خانییه‌وه نووسراون. ڕه‌خنه‌ی به‌شێكی ئه‌و نووسینانه ده‌كات كه ته‌نانه‌ت هه‌ندێكییان به‌بێ ئه‌وه‌ی به ته‌واوه‌تی له به‌یت و ناوه‌ڕۆكی نووسینه‌كه‌ی خانی گه‌یشتبن، به هه‌ڵه لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌باره كردوه‌وه له‌م ڕووه‌وه نموونه‌ی به‌رجه‌سته‌شی هێناوه‌ته‌وه. به‌بڕوای نووسه‌ر، مهم و زین نووسینێكی ئاڵۆز‌و هه‌مه‌لایه‌نه و هه‌ر توێژه‌رو نووسه‌رێك له‌باره‌یه‌وه هه‌وڵبدات ڵێكۆڵینه‌وه بكات، ده‌بێ پاشخانێكی ڕۆشنبیری گه‌وره و هاوكات له چه‌ندین بواره‌وه شاره‌زایی هه‌بێت، ده‌نا به‌دڵنیاییه‌وه ده‌كه‌وێته هه‌ڵه‌وه.دواتر نووسهردێته سه‌ر ژیانی خانی و باس له‌وه ده‌كات كه هه‌میشه له ساغكردنه‌وه‌ی مێژووی له دایكبوونی شاعیرانی كورد به تایبه‌تی له قۆناغی كلاسیزمدا، نووسه‌ران ڕووبه‌ڕووی گرفتی گه‌وره ده‌بنه‌وه. چونكه هیچ سه‌رچاوه و ئه‌رگۆمێنتێكی به‌رده‌ست نییه تاكو به ڕوونی ساغیبكاته‌وه كه شاعیرانی ئێمه له چ ساڵێك له دایكبوونه. هه‌مان بۆچوون ژیاننامه‌ی ئه‌حمه‌دی خان‌یش ده‌گرێته‌وه.بۆیه ده‌بێ ته‌نها له په‌راوێزی ناوهڕۆك و به یته شیعره‌كانیانه‌وه،به‌دوای ئه‌و مێژووه‌دا بچین.له‌و سۆنگه‌یه‌شه‌وه شاكه‌لی بڕوای وایه كه‌باشترین سه‌لمێنه‌ری ساڵی له دایكبوونی خانی، دێڕه شیعرێكی خۆیه‌تی كاتێ ده‌ڵێت:_
له‌و را كو ده‌ما ژ غه‌یب فه‌ك بوو
ته‌ئریخ هه‌زارو شێست و یه‌ك بوو
به‌مه‌ش نووسه‌ر له په‌راوێزی ڕاڤه‌كردن و نیشاندانی به‌رواری نێو ئه‌و دوو دێڕه شیعره، ده‌گاته ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی كهخانی له ساڵی 1651ی زایینی، واتا نزیكه‌ی سێ سه‌ده و نیو له‌مه‌و به‌ر له دایك بووه و ته‌نها په‌نجاو هه‌فت ساڵیش ژیاوه،به‌پێی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه. له به‌شی دووه‌مدا، نووسه‌ر ئاماژه به به‌رهه‌مه‌كانی خانی ده‌دات كه ئه‌گه‌رچی له ڕووی چه‌ندایه‌تی و ژماره‌وه كه‌من، به‌ڵام له ڕووی چۆنایه‌تی و گوتار‌و ماناوه، به‌رهه‌می دیارن.كه ئه‌وانیش هه‌ریه‌ك له به‌رهه‌مه‌كانی(نووبارابچووكان)و(عه‌قیدا ئیمان)و(مهم وزین)ن. دواتر نووسه‌رله باره‌ی هه‌رسێ به‌رهه‌مه‌كه‌وه ده‌دوێت و به وردی ڕه‌هه‌ند و ناوه‌ڕۆكی ئه‌و كتێبانه شڕۆڤه‌ده‌كات و بایه‌خی فه‌رهه‌نگی و مه‌عریفی كتێبه‌كان ده‌خاته ڕوو. له ڕوانگه‌ی شاكه‌لی نووسه‌رو ئه‌كادیمی، ئه‌گه‌رچی ئه‌و سێ به‌رهه‌مه‌ی خانی له ئاستی ناوهڕۆك و له ڕووی ماناوه سێ به‌رهه‌می له یه‌كتری جیاوازن،به‌ڵام ده‌كرێ له میانه‌ی خوێنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌دا، به ئه‌نجامێك بگه‌ین كه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ناوه‌ڕۆكی ئهوكتێبانه ده‌ریده‌خات كه خانی شاعیرێكی داهێنه‌رو پێشه‌نگ بووه و هه‌وڵیداوه بۆچوونه‌كانی خۆی وه‌ك ڕیفۆڕمێكی فه‌رهه‌نگی و كۆمه‌ڵایه‌تی له كۆمه‌لگادا به‌رجه‌سته بكات. له‌لایه‌كی دیكه‌وه نووسه‌ر باس له هزری نه‌ته‌وه‌ییانه و كوردانه‌ی خانی ده‌كات و ده‌نووسێت: ئه‌گه‌رچی خانی جگه له زمانی كوردی،زمانه‌كانی عه‌ره‌بی و توركی و فارسیشی زانیوه، به‌ڵام كاره ئه‌ده‌بییه‌كانی خۆی ته‌نها به زمانی كوردی نووسیون. ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات كه خانی چه‌ند شاعیرێكی نه‌ته‌وه‌یی بووه.چونكه نابێ ئه‌وه‌مان له‌بیر بچێت كه زمان،بنه‌مای سه‌ره‌كی ناسیۆنالیزمه. نه‌ته‌وه‌كان به زمانی ڕه‌سه‌نی نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی خۆیان ده‌ناسرێنه‌وه. بێگومان كاتێ خان‌یش جیا له زمانی نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته داگیركه‌ره‌كانی كورد به‌زمانی كوردی ده‌نوسێت، له‌لایه‌كه‌وه هه‌م جه‌خت له كوردیبوونی خۆی ده‌كاته‌وه، هه‌میش په‌یامێك ده‌داته سه‌فه‌وی و عوسمانییه‌كان، كه كوردیش وه‌ك ئه‌وان نه‌ته‌وه‌یه‌كه و مافی خۆیه‌تی سه‌ربه‌خۆ بێت. له به‌شی سێیه‌می ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا، شاكه‌لی دێته سه‌ر بنه‌ماكانی ناسیۆنالیزم له مهم و زیندا. به‌بڕوای نووسه‌ر، ئه‌گه‌رچی مهم و زین داستانێكی خۆشه‌ویستییه كه به چاره‌نووسێكی تراژیدی كۆتایی دێت، به‌ڵام مه‌به‌ستی خانی له نووسینی ئه‌و به‌یتانه، گه‌وره‌تر بووه له‌و ڕه‌هه‌نده سۆزدارییه. خانی مهم و زین ده‌كاته ده‌رفه‌تێك بۆ ئه‌وه‌ی له باره‌ی كورد و دوژمنه‌كانی و سه‌رده‌می داگیركاری و میرنشینه‌كان بدوێت. مهم و زین ده‌كرێ وه‌ك ئاوێنه‌یه‌ك ببینرێت كه هه‌ڵومه‌رجی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌ی كورد له سه‌ده‌ی هه‌ڤده‌ی میلادییه‌وه ده‌رده‌خات.به‌بڕوای نووسه‌ر، خانی له مهم و زیندان هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌كانی كورد ده‌به‌ستێته‌وه به نه‌بوونی ده‌وڵه‌ت و نه‌بوونی ده‌وڵه‌تیش له هۆكاری نایه‌كگرتوویی كورد‌و ململانێی نێوانیان ده‌بینێته‌وه. به تایبه‌تیش كه سه‌فه‌وی و عوسمانییه‌كان، هه‌ریه‌كه‌یان ده‌یانه‌ویست كورد بۆ مه‌رامه‌كانیان له دژی ئه‌وی تر به‌كار بێنن.بۆیه خانی دووبه‌ره‌كی و شه‌ڕی خێڵایه‌تی نێوان كورده‌كان، بهكۆسپی به‌رده‌م دروستبوونی ده‌وڵه‌ت زانیوه.ئه‌مه‌ش له‌و ڕوانگه‌یه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه كاتێ خانی فه‌قێ بووه و دواتریش بۆته مه‌لا، گه‌لێك شوێنی جۆراوجۆری كوردستان گه‌ڕاوه و له نزیكه‌وه بارودۆخیانی بینیوه كه له ململانێ دابوونه. هه‌ربۆیه‌شه یه‌كگرتوویی به زامنی سه‌ركه‌وتن و بونیادنانی ده‌وڵه‌ت ده‌زانێت.هه‌رله باسی مهم و زیندا، شاكه‌لی ئاماژه به‌وه ئه‌كات،كه به نووسینی مهم و زین، خانی پایه‌یه‌كی به‌رزتری به زمانی كوردی به‌خشی و هێنایه ڕێزی زمانه‌كانی دیكه‌ی عه‌ره‌بی و فارسی و توركی،هاوكات ئه‌وی سه‌لماند كه زمانی كوردی هیچی له زمانه‌كانی دیكه كه‌متر نییه و كورد ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی هه‌بێت و ده‌رفه‌تی له به‌رده‌م بڕه‌خسێت، ده‌توانێت داهێنان بكات و شاكاری گه‌وره بنووسێت.هه‌رله درێژه‌ی ئه‌و باسه‌دا، نووسه‌ر باس له‌وه ده‌كات كه تاكو ئێستاش مهم و زین دیارترین و ناسراوترین ده‌قی كوردییه كه هێنده له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه ناسرابێت و سنووره‌كانی تێپه‌ڕاندبێت.نووسینی ئه‌و ده‌قه به‌و هه‌موو به‌یتانه‌وه، توانا‌و ئاستی داهێنه‌رانه‌ی خانی وهزری نه‌ته‌وه‌ییخوازانه‌ی ئه‌و ده‌رده‌خات.خاڵێكی دیكه‌ی گرنگ كه نووسه‌ر له‌و توێژینهوهیهیدا تیشكی ده‌خاته سه‌ر ئه‌وه‌یه، كهخانی بهرلهگهلان و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست باسی بیری نه‌ته‌وه‌یی ده‌كات،چونكه ئه‌و له مهم و زیندا له سه‌ده‌ی هه‌ڤده‌ی میلادی،باسی گرنگی نه‌ته‌وه ده‌كات،به‌ڵام له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا،ئهوبیره له كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌م هاتۆته ئاراوه. به‌مه‌ش ئه‌حمه‌دی خانی بنه‌مای ناسیۆنالیزم دووسه‌ده پێشتر له‌گه‌لانی تر له نووسینه‌كانیدا به‌رجه‌سته ده‌كات. خانی له‌مه‌م و زیندا،باسی چه‌ندین لایه‌ن و ڕوخساری كۆمه‌لگه‌ی كوردی ده‌كات وه‌ك: جه‌ژنی نهورۆزو شێوه‌ی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و جل‌و به‌رگ وبابه‌تی پزیشكی و ته‌ندروستی وبیناسازیی و مۆسیقا و زۆر لایه‌نی تریش،كه ئه‌مانه له ڕوانگه‌ی شاكه‌لی، ده‌رخستنی سیما نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورده، وێرای ئه‌مه‌ش خانی له سه‌رده‌مێكدا مهم و زینی به زمانی كوردی نووسیوه، كه ته‌نها زمانی فارسی و توركی هه‌بووه و هه‌رگیز نووسین به زمانی كوردی ئه‌و بایه‌خه‌ی نه‌بووه، وه‌لێ كاتێ خانی دێت ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی خۆی به‌زمانی كوردی ده‌نووسێت كه بێگومان زمان بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی نه‌ته‌وه‌ییه، ئیدی ئه‌مه به ته‌نها به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی له گرنگی هزری خانی بۆ ناسیۆنالیزم تێبگه‌ین كه ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی ساده‌ش بووبێت ئه‌وا له‌مه‌م و زیندا خانی بناغه‌كه‌ی داڕشت. له كۆتاییدا ده‌مه‌وێ ئاماژه به‌وه بده‌م كه ئه‌گه‌رچی ئه‌م كتێبه به قه‌باره بچووكه، به‌ڵام ناوه‌ڕۆكێكی ئه‌ده‌بی گه‌وره‌ی هه‌یه. ئه‌م كتێبه له بنه‌ڕه‌تدا سی و شه‌ش ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به ئینگلیزی نووسراوه، وه‌لێ كاتێ خوێنه‌ر ده‌یخوێنێته‌وه،واهه‌ست ده‌كات تازه ئه‌و توێژینه‌وه‌یه نووسراوه. چونكه به زمانێكی كوردییانه‌ی جوان، وه‌رگێڕ كتێبه‌كه‌ی وه‌رگێڕاوه. ده‌ست خۆشانه له خانه‌ی موكریانی بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه ده‌كه‌م، كه زه‌مینه‌ی به كوردی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و توێژینه‌وه‌یان له‌به‌رده‌م خوێنه‌ری كورد له ڕێگه‌ی چاپكردنی كتێبه‌كه‌وه ڕه‌خساند....
په‌راوێز:_ناوی كتێب/ناسیۆنالیزمی كوردی له‌مه‌م و زینی ئه‌حمه‌دی خانی‌دا/ نووسینی فه‌رهاد شاكه‌لی/ وه‌رگێڕانی سوداد ڕه‌سول/ بڵاوكراوه‌ی خانه‌ی موكریانی بۆچاپ و بڵاوكردنه‌وه_هه‌ولێر 2019....
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.