Erbil 6°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 06:44

فه‌رمانده‌یه‌کی باڵای هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا: جوڵاندنی هێز هه‌نگاوێکی ژیرانه‌بوو، ئێران پاشه‌کشه‌ی کردووه‌

هه‌وڵ و پلانەكانی ئێران ڕووی له‌ پاشه‌كشه‌ كردووه‌
کوردستان TV
100%

فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناسراو به‌ سنتكام له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی له‌ كه‌نداوی عه‌ره‌بی رایگه‌یاند: جوڵاندنی هێز له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌ بۆ كه‌نداو‌، كاریگه‌ری له‌سه‌ر كرده‌وه‌كانی ئێران دروست كردووه‌ و جۆرێك له‌ پاشه‌كشه‌ له‌ سیاسه‌ته‌كانی ئێران له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌ستی پێكردووه‌ . 

جه‌نه‌ڕاڵ فرانك ماكنزی فه‌رمانده‌ له‌ هێزی مارێنزی ئه‌مه‌ریكی گوتی: به‌ر له‌وه‌ی هێز بجوڵێنین، ئێران پلانی بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر هێزه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ ناوچه‌كه‌ داده‌نا، به‌ڵام پاش جوڵاندنی هێز و هاتنی كه‌شتی جه‌نگی لینكۆلن بۆ ئاوه‌كانی كه‌نداو، ئه‌و هه‌وڵ و پلانانه‌ی ئێران ڕووی له‌ پاشه‌كشه‌ كردووه‌ . 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ئێران ده‌یكرد بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، هه‌ڕه‌شه‌ی تووند و مه‌ترسیداربوون، بۆیه‌ واشنتن فه‌رمانی به‌ جوڵاندنی هێز كرد، كه‌ هه‌نگاوێكی یه‌كجار دروست و له‌جێدابوو، چونكه‌ ئێستا كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سیاسه‌ت و ستراتیژی پیلاندانان بۆ هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا په‌شیمان بوونه‌ته‌وه‌ . 

له‌ به‌شێكی تری قسه‌كانی ئه‌و جه‌نه‌ڕاڵه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌ دووپاتی كرده‌وه‌، ئێستا ئه‌مه‌ریكا هێزی پێویستی له‌ ناوچه‌كه‌ هه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ و جموجۆڵێكی ئێران له‌ ناوچه‌كه‌ ببێته‌وه‌ . 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.