Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 19:37

سه‌رۆکی ئه‌مریکا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌ سه‌رجه‌م موسڵمانان ده‌کات

ئه‌م رۆژه‌ پیرۆزه‌ ده‌رفه‌رتی ئه‌وه‌ ده‌داته‌ موسڵمانان كه‌ هاوكاری هه‌ژاران بكه‌ن
کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌ په‌یامێكدا كه‌ به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، پیرۆزبایی له‌ سه‌رجه‌م موسڵمانان ده‌كات.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ له‌ لایه‌ن كۆشكی سپییه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، په‌یامی دۆناڵد تره‌مپ به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

تره‌مپ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی، میلانیا تره‌مپ پیرۆزبایی جه‌ژنی ره‌مه‌زان ده‌كه‌ن و له‌ په‌یامه‌كه‌یدا هاتووه‌: "ئه‌م رۆژه‌ پیرۆزه‌ ده‌رفه‌رتی ئه‌وه‌ ده‌داته‌ موسڵمانانی ئه‌مریكا و جیهان كه‌ هاوكاریی هه‌ژاران بكه‌ن، باوه‌ڕیان به‌ په‌روه‌ردگار به‌هێزبكه‌ن، په‌رستشه‌كانیان ئه‌نجامبده‌ن و له‌ هاووڵاتییانی دیكه‌ نزیكببنه‌وه‌.

له‌ كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا تره‌مپ هیوای خواستووه‌ جه‌ژنی ره‌مه‌زان ئاشتی و ئاسووده‌یی بۆ سه‌رجه‌م موسڵمانان بهێنێت .

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.