Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 16:24

سوودان.. ژمارەی کوژراوان گەیشتە 9 کەس

خۆپیشاندەران داوا لە ئەنجوومەنی سەربازیی دەکەن، دەسەڵات رادەستی حکوومەتێکی مەدەنی بکات
کوردستان TV
100%


ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە میانی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەرانی بەردەم بارەگای فەرماندەیی گشتی سوپای سوودان لە شاری خەرتوم، کوژراوان لە پێنج کەسەوە بەرزبوویەوە بۆ نۆ کەس.

لیژنەی پزیشکان لە سوودان لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوێترین ئاماری کوژراوانی خۆپیشاندەرانی بڵاوکردەوە.

بەپێی ئامارەکە لە میانی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەرانی بەردەم بارەگای فەرماندەیی گشتی سوپای سوودان لە شاری خەرتوم، بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە نۆ کەس.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ھێزە ئەمنییەکانی سەربە ئەنجوومەنی سەربازیی راگوزەر دەستیان بە بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەرانی بەردەم بارەگای فەرماندەیی گشتی سوپا کرد لە شاری خەرتومی پایتەخت.

لە میانی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی دەربڕینەکاندا کە لە بەردەم بارەگای فەرماندەیی گشتی سوپا لە شاری خەرتوم ئەنجام دەەدرێت، خۆپیشاندەران داوا لە ئەنجوومەنی سەربازیی راگوزەر دەکەن، دەسەڵات رادەستی حکوومەتێکی مەدەنی بکات.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.