Erbil 15°C سێشەممە 07 ئایار 11:21

نێردەی تایبەتی کۆریای باکوور بۆ ئەمریکا لە سێدارە درا

کۆریای باکوور پێنج بەرپرسی باڵای خۆى لە سێدارە دا
کوردستان TV
100%

بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئەمریکا، کۆریای باکوور پێنج بەرپرسی باڵای خۆى لە سێدارە دا، کە نێردەی تایبەتی کۆریای باکوور بۆ ئەمریکا لەنێو لە سێدارە دراواندایە.

رۆژنامەی "چۆسون ئیبۆ"ی کۆریای باشوور بە پشتبەستن بە چەند سەرچاوەیەکی کۆریای باکوور بڵاویکردووەتەوە، کۆریای باکوور پێنج بەرپرسی باڵای بەتۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئەمریکا لەسێدارە داوە.

بەگوێرەی رۆژنامەکە، لەنێو ئەو پێنج کەسەی لە سێدارەدراون، کیم هیۆک چۆل، نێردەی تایبەتی کۆریای باکوور بۆ ئەمریکا تێدایه‌.

ئەو پێنج کەسە کە هەر پێنجیان بەرپرسی باڵا بوونە لە وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکوور، لە دوای شکستی لووتکەی نێوان کیم جۆنگ ئوون، رێبەری کۆریای باکوور و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سزادراون و شکستی لووتکەکە خراوەتە ئەستۆی ئەوان.

لە کۆتاییەکانی مانگی شوباتی ئەمساڵ، دووم لووتکەی نێوان کیم جۆن ئوون و دۆناڵد ترەمپ بەڕێوەچوو کە هیچ رێککەوتنێکی تێدا واژۆ نەکرا، ئەوەش بەهۆی پێداگری ئەمریکا بۆئەوەی کۆریای باکوور بەتەواوی دەست لە چەکی ئەتۆمی هەڵبگرێت. 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.